کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  585,980
وێنە
  124,391
پەرتوک PDF
  22,118
فایلێن پەیوەندیدار
  126,445
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,210
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
59
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
629
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
864
شەهیدان 
2,692
کۆمکوژی 
7,159
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
163
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   رێژە 
274,973
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
هەڤاڵ ئەبوبەکر داوای سزادانی ئەوانە دەکات کە پابەندی ڕێنماییەکان نابن
پول: بەلگەنامە
مێگا-داتایا کوردیپێدیا، یارمەتیدەرەکە باشە ژبو بڕیارێن جڤاکی، سیاسی و نەتەویی.. داتا بڕیارێ ددەت!
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
هەڤاڵ ئەبوبەکر داوای سزادانی ئەوانە دەکات کە پابەندی ڕێنماییەکان نابن
هەڤاڵ ئەبوبەکر داوای سزادانی ئەوانە دەکات کە پابەندی ڕێنماییەکان نابن
-هاووڵاتیانی خۆشەویست و شکۆمەند..
-فەرمانگاو دامودەزگاکانی دەوڵەت..
-کۆمپانیاو خاوەنکارو کاسب و بازرگانان و کەرتی تایبەت..
-دەستەبژێرو ڕێکخراوە مەدەنیی و پیشەیی و جەماوەرییەکان..
-چالاک و ڕۆژنامەوان و دەزگاو کەناڵ و تۆڕە مێدیایی و کۆمەڵایەتییەکان..
-کەسایەتیی و هێزو حیزب و لایەن و ڕێکخراوە سیاسییەکان..
دۆخی تەندروستیی جیهان و وڵاتەکەی ئێمەو پارێزگاکەیشمان، بە دۆخێکی مەترسیداری هەستیاری کارەساتباردا تێدەپەڕێت، ئەرکی هەموو هەموومانە بەتەواوی جیاوازیی و ناکۆکیی کەسیی و شوێن و کارو کات و پایەو پلەو پۆست و ئەرکی مرۆیی و پیشەییمانەوە؛ بەیەکەوە کاربکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناو کەمکردنەوەی قوربانیی و بەرکەوتەو زیان و لێکەوتە خراپ و وێرانکەرەکانی پەتای کۆرۆناو، بۆ پاراستنی ئاسایشی تەندروستیی و تەندروستیی گشتیی و تاکەکەسیی هاووڵاتیانی وڵاتەکەمان و، باشکردنی دەرفەتەکانی کارو کەسابەت و بازاڕو بازرگانییو، بەهێزکردنەوەی داهات و دارایی و ئابووریی دەوڵەت، کە هەموو ئەمانە لە ئێستادا بەهۆی ئەم پەتایەوە زیانی گەورەیان بەرکەوتووە.
ئەم دۆخە وادەخوازێت ئیرادەی هاووڵاتیان و ئیدارەدانی دەوڵەت، ئەخلاق و قانون، بەرپرسیارێتی ویژدانیی و کەسی و کۆمەڵایەتی و یاسایی و دەوڵەتیی، هاووڵاتیان و حکومەت و دامەزراوە مەدەنییەکان، بەیەکەوە لەسەر ئەم سێ تەوەرە، جیاکارییانەو تەواوکارییانە کاربکەین:
یەکەم: فەرمانگاو دامودەزگاکانی دەوڵەت، پێویستە بڕیارو ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکان بەوردیی و بەتوندیی و بەخێرایی و بەبێ چاوپۆشیی و کەمتەرخەمیی و بۆڵبژێریی و جیاکاریی بە بەرپرسیارانەو دادپەروەرانەو یاساییانە، جێبەجێ بکەن.
وەک لە بەیان و بڕیارەکانی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای #سلێمانی# بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دیاریمان کردووە، ئەرکی هەر فەرمانگاو دامودەزگایەکی دەوڵەتییە ڕێکارو ڕێنمایی ورد لەسەر بنەمای ڕێنماییە خۆپارێزییە تەندروستییەکان دەربکات و هەر سێکتەرو شوێن و کەسێکی تایبەت بەو سێکتەرەی خۆیان ئاگادار بکەنەوە بە پەیڕەوکردن و پابەندبوونیان بە ڕێنماییەکانەوە، بەپێچەوانەوە لەلایەن ئەو فەرمانگاو دامودەزگا دەوڵەتییە پەیوەندیدارەوە بە هەماهەنگیی یەکە کارگێڕییەکانی سنورەکەوە ڕێکاری پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتەبەرو سێکتەرو شوێنەکەیان دادەخرێت و لە مێدیاکان بڵاودەکرێتەوە.
پێویستە بەر لە هەر شوێنێک و کەسێک، فەرمانگاو دامودەزگاکانی دەوڵەت پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و هەر سەرپێچیی و سەرکەشیی و بەکەمگرتنێک، بەڕێوەبەرو بەرپرسی ئەو فەرمانگایە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی و کارگێڕیی توند دەکاتەوە.
دووەم: هاووڵاتیان و هەموو ئەو کایانەی لە پێشەکی ئەم نووسراوەدا ڕوومان لێناون، پێویستە هەموولایەک، یەک بەیەکیان پابەندیی تەواوی ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان بن و ئاستی خۆپارێزیی خۆیان بەرزبکەنەوەو لە هەر بەریەککەوتن و تێکەڵاوبوون و کۆڕو کۆبوونەوەو قەرەباڵغییەک، لە هەر بۆنەیەکی شادیی و شایی و شین و نەخۆشیی و خۆشیی و ناخۆشیی و ئایینی و کۆمەڵایەتی؛ خۆیان بەدوور بگرن، لە هەوڵی بەردەوامیی خۆپاراستنی تەواودا بن و هانی دەوروبەرەکەشیان بدەن بۆ خۆپارێزیی زیاتر.
سێیەم: خۆپارێزیی و سزای کۆمەڵایەتیی و یاسایی هاوبەشن، لێرەدا پێویستە هاووڵاتیانی بەڕێز چاودێری وردی دۆخی تەندروستی و خۆپارێزیی گشتیی و کۆمەڵایەتیی بکەن، بەومەبەستەی لە هەر شوێن و بازاڕو کۆمپانیاو کایەیەکی گشتی و تایبەتیدا، ئەگەر بینییان خاوەن و کارمەندی شوێنەکان، پابەندی ڕێنماییەکان نابن، سەرزەنشتیان بکەن و کەلوپەلیان لێ نەکڕن و دابڕیان بکەن تا ئەوکاتەی پابەند دەبن و، لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتیان لێ ئاگاداربکەنەوە بۆئەوەی ئەو شوێنانە بەفەرمیی دابخەن.
بەڕێزان، بڕوا بە هیچ گومان و پڕوپاگەندەو شەڕێکی دەروونیی و ئەجێندایەکی سیاسیی و تێکەڵکردنی دۆزەکان، مەکەن، لە ڕابردوودا باوەڕکردنی بەشێکتان بەوانە، ئەم کارەساتەی خوڵقاندو، لە ڕاستیی مەترسیی و بوونی ڤایرۆسەکەی کەمنەکردەوە، لە ئێستادا ئەو کەس و لایەنانە کە ڕاکانیان بە درۆ گەڕاون، بۆ ڕاستکردنەوەی باری لاری خۆیان گومان لەسەر ئەرک و چالاکیی و خزمەت و خۆنەویستیی و خۆبەخشیی و دڵسۆزیی دامودەزگاکان و کەرتی تەندروستیی دروست دەکەن، مەهێڵن متمانەتان بکەوێتە چاڵەکانی گومانەوە، بە ئیرادەو هیممەتی هەموولایەک و بە گیانێکی بەرپرسیارانەی بەرزەوە؛ دامودەزگا دەوڵەتییەکان وەک ئەرکێکی مرۆییانەو ئەخلاقییانەو ئاینییانەو نیشتمانییانەی خۆیان، (بەر لە ئەرکە دەوڵەتیی و فەرمیی و کارگێڕییەکانیان)، ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن.
ئەرکی حکومەتە، موچەی موچەخۆران و دەرفەتی کارو کەسابەتی بازاڕو پێداویستیی و خزمەتگوزارییە تەندروستیی و ژیانییەکان و ئارامیی و ئاسایشی گشتیی، دابین بکات، بەڵام ئەمە ئەو ڕاستییە لەق ناکات، کە دەبێت بە هەموومان بەرەنگاری ئەم ئاڵنگارییە تەندروستیی و دارایی و ئابوورییە گەورەیە ببینەوە.
بە ئیرادەو ئومێدو سوربوون و بەردەوامبوونەوە، وەک هەمیشە چاوەڕوانیی هەڵوێست و هیممەت و پشتیوانیی و پابەندیی و خۆپارێزیتانین و، دڵنیاتان دەکەینەوە بە ڕێکارەکانی دەوڵەت و بە خۆپارێزیی ئێوەی بەڕێزو بە سزادانی ئەوانەی سەرکەشیی و سەرپێچی دەکەن، ئەم دۆخە تێدەپەڕێنین.
بە ئومێدی تەندروستییەکی باش بۆ هەمووان.
خودا پشت وپەنای هەمووان بێت.
د.#هەڤاڵ ئەبوبەکر#
پارێزگاری سلێمانی
#09-06-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,483 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 09-06-2020 (6 سال)
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( بەناز جۆڵا ) ل: 09-06-2020 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 09-06-2020 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 09-06-2020 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 2,483 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.547 چرکە!