ئەمڕۆ سێشەممە بەرواری 962020 کاتژمێر 01:00ی دوای نیوەڕۆ ئافرەتێکی تەمەن 49 ساڵی دوای گەیاندنی بۆ بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی گشتیی #ڕانیە# و بینینی لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ و ستافی تەندروستی و ئەنجامدانی ڕێکارە تەندروستییەکان، بەڵام بەداخەوە دەرکەوت ئەو ئافرەتە پێش گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
بەداخەوە کەسوکارەکەشی لە دەرەنجامی ئەو حاڵەتەدا هەندێک هەڵسوکەوتی نەشیاویان بەرامبەر ستافی نەخۆشخانەکە ئەنجامداوە و پەلاماری چەند کارمەندێکی نەخۆشخانەکەیان داوە، تەنانەت زیانیان گەیاندووە بە بەشێک لە پێداویستییەکانی ناو بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە.
لێرەشەوە داوا لە هاووڵاتییانی ئازیز دەکەین کە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی سەرەڕای خراپیی دۆخی دارایی و دواکەوتنی مووچەکانیان، شەو و ڕۆژ لە خزمەتی هاووڵاتییان بەردەوامن، پێویستە ڕێز لە ماندووبوونیان بگرین، نەوەک کاری نەشیاویان بەرامبەر ئەنجامبدرێت.
هیواخوازین کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری خانەوادەکەشیان بدات.
#09-06-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,098 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!