فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال- یەبەشە، یەکینەکانی ژنی شەنگال-یەژەشە، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە، تێیدا پیرۆزبایی 1ی ئایاریان لە کرێکارانی جیهان کرد و ڕایانگەیاند، کە پێویستە هەموو شوێنێک بکەینە مەیدانی تێکۆشان.
ئەمڕۆ بەبۆنەی 1ی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکاران، فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال- یەبەشە، یەکینەکانی ژنی شەنگال-یەژەشە، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەسەرەتادا ئەو شەهیدانەمان بەبیردێنینەوە کە لەم مانگەدا بۆ کۆمەڵگا گیانی خۆیان فیداکردووە، لەکەسایەتی شەهید گیانفیدا زەلان، سەرهەڵدان چەکدار و دڵگەش خەرزان و یەڵماز گەڤەر و پیردۆگان عە گید-دا یادی تەواوی شەهیدان دەکەینەوە.
لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بەر لەهەرکەس ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو کرێکارانی جیهان پیرۆز دەکەین، پیرۆزبایی لەهەموو ئەو کرێکارانە دەکەین کە لەمێژووەوە هەتا ئێستا لەبەرامبەر فاشیزمی کاپیتاڵیست تێکۆشان دەکەن.
دەشڵین: ڕۆژی 1ی ئایار ڕۆژی یەکگرتنە، بۆیە ئەرکە پێشوازییەکی گەرم لەم ڕۆژە بکرێت، بۆ نەتەوەیەکی دیموکرات و ژیانێکی ئازاد و یەکسان، پێویستمان بە یەکگرتن هەیە، بۆیە بۆ دروستکردنی ژیانێکی ئازاد هەموو شوێنێک دەکەینە مەیدانی تێکۆشان.[1]
#30-04-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,051 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!