دەقی داواکارییەکە...
داواتان لێدەکەین هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بن، ڕێگە نەدەن کەسانی نابەرپرس وچاوچنۆک لەڕێگەی قاجاغ هەوڵی گەڕانەوەی ئەوهاوڵاتیانە بدەن کە لەوڵاتی ئێرانن، ئەم کارە گەورەترین خیانەتە لەگەل و وڵات یاری کردنە بەڕۆحی مرۆڤ، دڵسۆزی ئێوە وادەکات گیانی ملیۆنان هاوڵاتی هەرێمەکەمان لەم ڤایرۆسە کوشندە جیهانیە بپارێزین بەپێچەوانەشەوە هەرکەسێک هۆکاربێت بۆ گەڕانەوی ئه و هاوڵاتیانە کەلە ئێرانن ئەوا ئۆباڵی مردنی گەلێکی ئەکەوێتە ئەستۆ! بیرتان لەوەکردۆتەوە خوانەکا حاڵەتێک لەسنوری پشدەر ڕوبدات ژیان ئەوەستێت و دەڤەرەکەمان ئەبێتە
ناوچەیەکی قەدەغەکراو! بۆیە داواتان لێدەکەین لەهەرشوێن و ماڵێک هەستان کرد کەسانێک داڵدە دراون بەزوترین کات لایەنی ئەمنی ئاگادارکەنەوە ئەم کارەشتان ئەبێتە گەورەترین خزمەت بەگەل و وڵات و ڕزگارکردنی گەلێک لەمردن، بەپێچەوانەشەوە هەرکەسێک هاوکاریان بێت و بیان شارێتەوە لەپێشا ئەبێتە بکوژی ماڵ و منداڵی و دواتر گەلێک !
بۆیە تکاتان لێدەکەین هەرحاڵەتێکی واتان بینی بەزوترین کات هێزەئەمنیەکان یانزیک ترین بنکە لێیەوە ئاگاداربکەنەوەلەپێناو تەندروستی هەموو هاوڵاتیان
هێڵی گەرمی پەیوەندی 24سەعاتی ڕاپەڕین07705694040 یاخود 07501613933
#01-03-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,088 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!