لە مانگی 1-2020دا، 19 #کۆڵبەر# بەتەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران گیانیان لەدەستداوەو بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی مانگی1-2020دا، 19 کۆڵبەری کورد، لەسنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و برینداربوون، کە %95ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.
هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، لەهەمان مانگدا، سێ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و 16 کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەوەشی ئاشکراکردووە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆ، 18 حاڵەت (3 کوژراو و 15 بریندار) کە دەکاتە %95ی کۆی حاڵەتەکان، هەروەها ڕووداوی سروشتی یەک حاڵەت و سێ بریندار هەبووە کە دەکاتە %5ی کۆی حاڵەتەکان.
هاوکات ئەو کۆڵبەرانە خەڵکی شارەکانی ڕۆژهەڵات بوون، لەپارێزگای #ورمێ# 16 حاڵەت (2 کوژراو و 14 بریندار) و پارێزگای #سنە# یەک حاڵەت (یەک بریندار) و پارێزگای #کرماشان# 2 حاڵەت (یەک کوژراو و یەک بریندار).[1]
|
کوژران و برینداربوونی 19 کۆڵبەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان
|
|
|
|
|
|
|
#03-02-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,442 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!