بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، چەپکە گوڵی پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و گەشبینین بەوەی لە وێستگەی نوێ و لەسایەی سەرکردایەتی بەرێزتاندا سەرکەوتن و کاری جوانتر و بڵاوکردنەوەی زیاتری گیانی تەبایی و لێبوردەیی بەرنامەی کاری یەکگرتوو دەبێت.
لەحکومەتی هەرێمی کوردستان چاومان لە پاڵپشتی بەڕێزتان و یەکگرتووی ئیسلامییە بۆ یەکڕیزی و پاڵپشتیکردنی چاکسازی لە پێناو خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کە دەردەسەری و ناسۆری زۆر و جۆراوجۆریان دیوە لەقۆناغەکانی ڕابردوو.
ئەم دەرفەتەش بەهەل دەزانم بۆ ئەوەی لەڕێگەی بە ڕێزتانە وە پیرۆزبایی و خۆشحاڵی خۆم بۆ سەرکەوتنی کارەکانی هەشتەمین کۆنگرە بەسەرجەم ئەندامان و جەماوەری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕابگەیەنم..
سڵاوو ڕێزی زۆرمان قبوڵ بفەرموون
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆکی ئە نجومە نی وەزیران
#29-12-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,056 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!