$باشووری کوردستان$
- لەبەردەم دادگای #هەولێر#، پیاوێک ژنەکەی خۆیی بە گوللە کوشت.[4]
- ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: هێزە ئەمنییەکانی هەرێم هیچ کەسێک بە زۆر ناگەڕێننەوە شوێنەکانی خۆیان و ڕێگریش نین لە گەڕاندنەوەی خەڵکی ناوچەکانی خوارووی عێراق بۆ سەر زێدی خۆیان ئەوەش لە وەڵامی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ کە ئاماژەی بەوەدابوو بەسەدان ئاوارە لەهەرێم بەزۆر گەڕێندراونەتەوە شوێنەکانی خۆیان.[1]
- #ئەرشەد ساڵح#ی سەرۆکی #بەرەی تورکمانی# سەر بەدەزگای سیخوری دەوڵەتی تورک (میت) لە لێدوانیکی بۆ چەند کەنالێکی حزبە تورکمانیەکان ووتی : دارخورما لەسەر گەورەترین کەس دەرچێت ناهێڵین دۆخی #کەرکووک# بگەڕێتەوە پێش16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017بە واتایەکی دیکە ڕێگە نادەینەوە جارێکی دیکە پێشمەرگە و کورد دەسەڵاتی هەبێ لەم شارە.[2]
- ژمارەیەک مەلا، ڕۆشنبیر، نووسەر، چالاک و مامۆستای زانکۆ داوا دەکەن #وەزارەتی ئەوقاف# و کاروباری ئایینی بە ڕەسمی قورئانخوێندن لە پرسەکان هەڵبگرێت. وەزارەتی ئەوقاف-یش دەڵێت: ئێمە بەبێ بوونی پرۆژە ئەو بڕیارە نادەین، هاوکات مەلایەکیش دەڵێت: هیچ دەقێکی قورئان نیە باس لە خوێندنی قورئان بکات لە پرسەکاندا و ئەوە عورفە.[1]
- حزبێکی سیاسی نوێ، لە شاری #سلێمانی# بە ناوی بزوتنەوەی چاکسازی نیشتمانی خۆی ڕاگەیاند، کە پێشتر وەک باڵی ناڕازی ناو حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان خۆیان نیشاندابوو، لە ساڵی 2014 ەوە داوای چاکسازیی دەکەن لەناو سۆسیالست-دا.[3]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 8,862 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!