بەڕێوەبەری میراتی فەرهەنگی، پیشە دەستییەکان و گەشتیاریی پارێزگای #کرماشان# ڕایگەیاند: بە هۆی هاتنی لافاو، ئاسەوارە مێژووییەکانی ئەو شارە خەسارەتی 20 میلیارد تەمەنی پێکەیشتووە.
ئومید قادری هەروەها ڕایگەیاند: خەسارە وێکەوتووەکان زیاتر به ئاسەوار و بینا مێژووییەکانی ئەو پارێزگایە گەیشتووە.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەو ئاسەوارانەی کە خەسارەیان بەرکەوتووە کرد کە بریتن لە: پردی کوچە، پردی چهر، تاقی گری، عەمارەتی خەسرەو، خانەی مێژووی ساری ئەسلان.
هەر لەو پەیوەندییەدا، بەڕێوەبەری میراتی فەرهەنگی، پیشە دەستییەکان و گەشتیاریی پارێزگای #ئیلام#، باسی لە خەسارەتی 8 میلیارد تمەنی ئاسەوارە مێژووییەکانی ئەو پارێزگایە کرد
عەبدوڵمەلک شەنبەزادە، ڕایگەیاند: ئاسەوارە مێژووییەکانی پارێزەگای ئیلام کە خەساریان بەرکەوتووە بریتین لە :پردی کچ و کوڕ و قەڵای سام لە شاری چڕداوڵ. قەڵای پوور ئەشەرەف لە شاری دەڕەشار، ئاتەشگای سیاگل لە شاری ئەیوان و قەڵای کەنجان جەم لە شاری مێهران.[1]
#07-04-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,680 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!