ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) دەربارەی چالاکییەکانی دوێنێی گەریلا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
ڕێکەوتی 11ی شوبات\21ی ڕێبەندان کاتژمێر 7:20 هێزەکانمان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە گردی لێلیکانی ناوچەی #سیدەکان# کە خاکی باشووری کوردستانە، چالاکییەکیان کرد. گورزی تووندیان لە پەناگەیەکی دوژمن دا و ئەوەندەی ڕوون بوویەوە 3 سەرباز کوژران. سوپای تورکی داگیرکەر دوای چالاکییەکە بە ئۆبوس و هاوەن تۆپبارانی ناوچەکەی کرد و سەربازە کوژراو و بریندارەکانی خۆیشی بە کۆپتەری جۆری سکۆرسکی لە ناوچەکە گواستنەوە. لە ئەنجامی چالاکییەکە و بۆردومانی دوای چالاکییەکە هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت.
لە دژی سەربازانی سەر گردی خەرەگۆل چالاکی کرا
ئێوارەی 11ی شوبات، لە گردی خەرەگۆل-ی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ زێدە جموجۆڵی کۆپتەرەکان هەبوو. کاتژمێر 20:50 لە کاتی جموجۆڵەکەدا هێزەکانمان لە کۆپتەرێک و سەنگەرەکانی دوژمنیان دا لە گردی خەرەگۆل. لە ئەنجامی گورزی تووندی گەریلاکاندا، جموجۆڵی کۆپتەرەکان لە ناوچەکە وەستا، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن ڕوون نەبوویەوە. هێزەکانی داگیرکەر دوای چالاکییەکە بە چەکی قورس دەستڕێژییان لە دەوروبەر کرد، بەڵام هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت.[1]
#12-02-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,511 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!