دواڕۆژ، ڕێبین حەسەن
بەپێی ئامارێک لەماوەی ساڵی ڕابردوودا، لەمەرزی نێودەوڵەتی #باشماخ#، بڕێکی زۆر ماددەی خۆراکی، بەهۆی دەرنەچوون لەپشکنین ڕەوانەی وڵاتی ئێران کراونەتەوە و کاری لەناوبردنیان بۆ ئەنجامدراوە.
بەهێز لەتیف، لێپرسراوی کەرەنتینەی کشتوکاڵی باشماخ، بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: وەک کەرەنتینەکەمان لەساڵی 2018 دا، بڕی هەموو بەروبومی کشتوکاڵی پشکنینکراو لەرێککەوتی #01-01-2018# بۆ 31/12/2018 بریتی بووە لە (393) هەزار و (683) تەن و 211 کیلۆگرام.
وتیشی: بڕی خۆراک و ماددە قەدەغەکراوەکانیش، کە لە پشکنین دەرنەچوون ئەگەر فیزیایی بێت یاخود تاقیگە، کاری لەناوبردن و گەڕانەوەیان بۆ وڵاتی سەرچاوە کە ئێرانە بۆ کراوە بریتی بووە لە (1611) تەن و (686) کیلۆگرام.[1]
#10-01-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,020 جار هاتیە دیتن