دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
وەزارەتی گواستنەوه و گەیاندنی هەرێم ئاماری داتاو زانیارییەکانی ساڵی 2018ی بڵاوکردەوه و ڕایدەگەیەنێت: لە ڕێگەی هەردوو فرۆکەخانەی هەولێرو #سلێمانی#یەوە زیاتر لە 812 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و نۆ هەزارو 629 فرۆکەش هاتوونەتە هەردوو فرۆکەخانەکە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی کانونی دووەمی 2018 وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم داتا و زانیارییەکانی ساڵی 2018ی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: 484 هەزار و 899 کەس ئامێرەکانی ئینتەرنێت بەکاردەهێنن.
وەزارەتی گواستنەوە لەوبارەیەوە دەڵێت: سەبارەت بە بەکاربەرانی ئینتەرنێت بەهۆی ئەوەی زۆربەی کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کاردەکەن نەک لەسەر ئاستی پارێزگاکان، بۆیە نەتوانراوە داتای تەواویان لێوەربگیرێت و ئەم ژمارەیەش هی بەشێک لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێتە، نەک هەموو کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەکان، لەبەر ئەوەی بەشێک لەو کۆمپانیایانە ئاماری ساڵانەی خۆیان هێشتا نەناردووە.
سەبارەت بە بەکاربەرانی مۆبایلیش ئاماژە بەوەکراوە: بەهۆی ئەوەی کۆمپانیاکانی مۆبایل مۆڵەتی کارکردنیان لە حکومەتی عێراق وەردەگرن، هیچ ئامار و زانیارییەک بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم نانێردرێت.[1]
#02-01-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,278 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!