دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
لە ماوەی ئەمساڵدا لە سنوری پارێزگای #سلێمانی# 227 کەس بەتۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون و بەرپرسێکی ئاسایشیش مەترسیدارترین جۆرەکانی ئه و ماددە هۆشبەرانە و سەرچاوەی هێنانیان بۆ هەرێم ئاشکرادەکات.
جەلال ئەمین بەگ، بەڕێوەبەری بەشی ماددە هۆشبەرەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: ئەمساڵ 227 کەس بە تۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەهەردوو ڕەگەزی نێر و مێ دەستگیرکراون کە هاووڵاتی هەرێم و دەرەوەشی تێدایە.
وتیشی: ماددە هۆشبەرەکانی تلیاک و شیشە زۆرترین ماددەن کە دەستیان بەسەردا گیراوە و شیشە لەهەموویان ترسناکترە.
بەوتەی بەڕێوەبەری بەشی ماددە هۆشبەرەکان ماددەی هۆشبەر لەدەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە دەهێنرێن بەوپێیەی سنورێکی بەرفراوانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە و ئێرانیش لەگەڵ ئەفغانستان سنوری هەیە و ئەفغانستان گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنەری ماددەی هۆشبەرە.[1]
#17-12-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,484 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!