وێنەی رۆژ: 18-01-2019، قەسری شیرین
باکووری کوردستان
- پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە رایگەیاند، تەنیا لە
جۆڵەمێرگجۆڵەمێرگی باکووری کوردستان هەشت هەزار ناو کە بوونیان نییە و هیچ ناونیشانێکیان دیارنییە و نیشتەجێی ئەم شارەش نین، ناویان خراوەتەسەر تۆماری دەنگدەرانی جۆڵەمێرگ.
[4]
- بنەماڵەی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان و 3 زیندانیی تر لە دوورگەی ئیمراڵی بۆ ئەوەی بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجالان و زیندانییەکانی تر بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کرد.
[3]
- هەریەکە لە عیرفان سابای، مەرڤان ئۆرهان و عەبدوڵا ئۆزکان لە چوارەمین دادگەی سزا قورسەکانی
وانوان بە تۆمەتی (ئەندامەتیی ڕێکخستن) دادگەیی کران. دەستەی دادگە سزای 100 ساڵ زیندانی بەسەر ئه و 3 گەنجەدا سەپاند.
[3]
باشووری کوردستان
- شەپۆلی سەرما و بەفر زۆرینەی ناوچەکانی باشووری کوردستانی گرتووەتەوە و بەفر ئاستەنگی لە هاتووچۆی هەندێک لە ناوچەکان دروستکردووە.
[1]
بەفر ئاستەنگی هاتووچۆی دروستکردووە
رۆژئاوای کوردستان
- شەوی ڕابردوو لە
منبجمنبج تەقینەوەیەک پوچەڵکراوەتەوە و ئەو چەتەیەشی کە ویستوویەتی تەقینەوەکە ئەنجام بدات، کوژرا.
[2]
- سوپای داگیرکەری تورکیا وگروپەچەتەکانی کە لە گوندی کێمارای ناوچەی شێراوای
عەفرینعەفرین جێگیربوونە، بە تانک وچەکی قورس گوندی سوخانکێ-ی شێراوای عەفرین تۆپباران دەکەن.
[3]
- بەپێی ئەوزانیارییانەی کە سەرچاوە هەرێمییەکان بڵاویان کردووەتەوە، گەنجێکی کورد بەناوی عەگید محمەدشێخ حەسەن 24 سال تەمەن کە باوکی دوو منداڵە و دانیشتووی گوندی ئیفراز-ی ناوچەی ماباتای عەفرینە، 3 رۆژ لەمەبەر لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکیاوە رفێندرابوو، بەکوژراوی دۆزراوەتەوە.
[3]
- تیمێکی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا بۆ لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی منبج دەگاتە ئەو شارە.
[5]
- ئەمشه و لە بەردەم فێرگەی سینا لە گەڕەکی مەحموودیەی شاری عەفرین تەقینەوەیەک ڕوویدا.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- پۆلیس وهێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئیزمیر هەڵیانکوتایە سەر چەندین شوێن ودەیان کەسیان دەستگیرکرد. زۆربەی دەستگیرکراوەکان ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان-
هەدەپەهەدەپە و بەڕێوەبەرانی هەدەپەن. لە کۆی ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون ناوی 8 کەس ئاشکرا کراون کە بریتین لە، جەمیل ئایدین، محمەد دەمیر، فاتما یەتێم، حەیات ئیزگل، دونیاماڵ ئارنج، سەبری ئادبەلێ، زەریف قەرەسوونگوور و بەهیە یاڵچن لەئەندامانی دایکانی ئاشتییە.
[3]
- حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا داوای کرد، گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆتایی پێبێت، میشێل ڕۆت راوێژکاری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەوەی خستەڕوو کە، پێویستە ئۆجەلان بەبێ کشێە و ڕێکوپێک چاوی بە پارێزەران و خانەوادەکەی بکەوێت.
- هاوپەیمانی سائیرون بۆ وەدەرنانی هێزە دەرەکییەکان، بەتایبەت هێزەکانی تورکیا و ئەمریکا لە عێراق، پرۆژەیاسایەکی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، هەروەها هاوپەیمانێتی بینا-ش ئەو بابەتە دەخاتە ڕۆژەڤی ئەنجومەنی نوێنەران و داوا دەکات هێزە دەرەکییەکان لە عێراق وەدەر بنرێن.
[2] ⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کرونولوژیا ڕویدانا