دواڕۆژ، هۆگر کەمال
لە ڕۆژی جیهانی پیاواندا سکرتێری یەکێتی پیاوان لە هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات کە لە 10 مانگی ئەمساڵدا 45 پیاو خۆیان کوشتووە و چوار پیاویش لەلایەن ژنەکانیانەوە بە هاوکاری کەسانی تر کوژراون و 31 پیاوی بەساڵاچووش لە ماڵەوە دەرکراون لەلایەن ژنەکانیان.
بورهان عەلی، سکرتێری #یەکێتی پیاوانی کوردستان#، بە دواڕۆژی وت لە #01-01-2018# ەوە تاوەکو 1/11/2018 لە هەرێمی کوردستان 517 سکاڵای جیاوازی توندوتیژی لەلایەن پیاوانەوە لامان تۆمارکراوە، کە ژنەکانیان بەرامبەریان کردوون.
وتیشی هەر له و ماوەیەدا 45 پیاو خۆیان کوشتووە و چوار پیاویش لەلایەن ژنەکانیان بە هاوکاری کەسانی تر کوژراون، بەراورد بە ساڵی ڕابردووش ئامارەکە وەستاوە و زیادی نەکردووە.
بورهان عەلی، ئاماژەی بەوەشدا هەر له و 10 مانگەی ئەمساڵ 31 پیاوی بەساڵاچوو لەلایەن ژنەکانیان بە هاوکاری منداڵەکانیان لە ماڵەوە دەرکراون.
باسی لەوەشکرد دەرکردنی پیاوانی بە تەمەن لەماڵەوە و دەستبەسەرداگرتنی منداڵ دوای جیابوونەوە له و توندوتیژییە زەقانەن کە بەرامبەر پیاوان دەکرێت، هەروەها چەندین سکاڵای پیاوانمان هەیە سەبارەت بە تەداخولکردنی کەسوکاری ژن لە ژیانی هاوسەرییان لەگەڵ خیانەتی هاوسەرگیریی کە بە ڕێژەیەکی زۆر هەیە.[1]
#19-11-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,346 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!