بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، بۆ ساڵی 2018، بەگەرمی پیرۆزبایی ئاراستەی خاتوو #نادیە موراد#-ی کچە چالاکوانی ئێزدی دەکەم و ئەو خەڵاتەش جێی شانازی هەموو گەلی کورد و ئێزدییەکانە.
نادیە موراد، ئەو کچە بوێرە ڕزگاربووەی دەستی تێرۆریستانی #داعش#ە، کە توانی پەیامی مرۆڤدۆستانەی خۆی و نەهامەتییەکانی ئێزدییەکان بگەیەنێتە هەموو جیهان. ئێستاش بە بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتە، نادیە موراد دەبێتە نوێنەری ئاشتەوایی هەموو ئەو کوردانەی بەدرێژایی مێژوو ستەمیان لێکراوە، هاوکات هاواری قوربانیانی جینۆسایدی ئێزدییەکان و تاوانەکانی دژ بەمرۆڤایەتیی دەگەیەنێتە گەلانی ئاشتیخوازی جیهان.
رۆژێک لە ڕۆژان، ژیانی خاتوو نادیە لە ئەوپەڕی مەترسیدا بوو، لە ژێر هەڕەشەی ڕم و ئاگری تێرۆریستاندا بوو، بەڵام ئیرادەی ئەو خاتوونە هەرگیز دانەڕما وپاش دەرباز بوون، هەوڵیدا ئازارەکانی خۆی میللەتەکەی بگەیەنێتە زۆرترین مرۆڤ لە جیهاندا، و سەرکەوتووش بوو بە هەوڵ وهیمەتی هەموو مرۆڤدۆستان.
کاتی هاتووە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتی و ڕێکخراوە جیهانیەکان دان بە کۆمەڵکوژی تاوانەکانی داعش بنێن، و کوردانی ئێزیدیش بەتەواوەتی بگەڕێنەوە ناو ماڵ و حاڵی خۆیان و ژیانی ئاسایی خۆیان بگوزەرێنن، بۆ ئەمەش پێویستمان بە هەوڵی هەموو لایەکە.
لە کۆتاییدا، وێڕای پیرۆزبایی، ئەم بڕیارەی کۆمیتەی نۆبڵ، زۆر دڵخۆشی کردم، کە خەڵاتێکی مەزنی وەها ببەخشێت بە خاتوو نادیە و هەموو خوشک و برا ئێزیدییەکان لەپای ئازار ونەهامەتییەکانیان.
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆک وەزیران
#05-10-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,025 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!