بە ئاگاداریی بیروڕای گشتی دەگەیەنین، کە کاتژمێر 10:48ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (شەممە، 8ی سێپتامبری 2018) قەڵای دیموکرات، بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە کاتی بەڕێوەچوونی پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندیدا کەوتە بەر هێرشی مووشەکی و هەوایی کۆماری ئیسلامیی ئێران. لە کاتی ئەو هێرشە و بە دوای ئەو هێرشە دا، فڕۆکەی بی سەرنشین بە ئاسمانی کۆیەدا خولاوەتەوە. هەر دوا بە دوای هێرشە مووشەکییەش بۆ سەر سکرتاریای حیزب، قەڵای دیموکرات کەوتە بەر هێرشی چەندین مووشەکی دیکە.
بە داخەوە ژمارەیەک لە تێکۆشەرانی حیزب بەهۆی ئەم هێرشەوە، شەهید و بریندار بوون. لە ڕاگەیەندراوەکانی داهاتوو دا زانیاریی زیاتر بە ئاگاداریی بیروڕای گشتی دەگەیەنین.
دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان
نیوەرۆی 8ی سێپتامبری 2018 17ی خەرمانانی 1397
#08-09-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,181 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!