کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  584,164
وێنە
  123,634
پەرتوک PDF
  22,057
فایلێن پەیوەندیدار
  125,231
ڤیدیۆ
  2,185
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,033
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,430
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,670
عربي - Arabic 
43,726
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,505
فارسی - Farsi 
15,617
English - English 
8,507
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,026
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,169
جهـ 
831
پارت و رێکخراو 
58
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
628
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,385
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
863
شەهیدان 
2,644
کۆمکوژی 
7,056
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
162
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,285
PDF 
34,630
MP4 
3,826
IMG 
233,005
∑   رێژە 
272,746
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
وتاری سەرۆک کۆمار فوئاد مەعسوم لەکردنەوەی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەراندا
پول: بەلگەنامە
هەر وێنەیەک بەرامبەری سەدەها وشەیانە! هیڤیە پارێزگاری ل وێنەیێن دیرۆکی بکەن..
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
وتاری سەرۆک کۆمار فوئاد مەعسوم لەکردنەوەی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەراندا
بەلگەنامە

وتاری سەرۆک کۆمار فوئاد مەعسوم لەکردنەوەی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەراندا
بەلگەنامە

بەناوی پەروەردگاری بەخشنده و میهرەبانەوە
خوشک و برایانی بەڕ‌ێز، ئەندامانی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەران
میوانە بەڕێزەکان
سڵاوی خوداتان لێ بێت
هەست بە شانازی و متمانەی زۆر دەکەم، لەمیانی کردنەوەی خولی پەرلەمانی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەراندا بۆتان دەدوێم کە بەپێی حوکمەکانی دەستور بانگهێشتی ئەم کۆبونەوەیەمان کرد لە ڕوانگەی پەرۆشی تەواومانەوە بۆ ئەوەی ئەنجومەنە بەڕ‌ێزەکەتان دەست بە کاری ئەرک و دەسەڵاتە ڕەسمییەکانی ببێت لە وادە دەستورییە دیاریکراوەکەیدا دوای ئەوەی دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەمدواییەی پەسەندکرد.
بێگومان ئەمە ساتێکی مێژوییە کە کۆبونەوەکەتان هاوکاتی یادی یەکەمین ساڵڕ‌ۆژی سەرکەوتنی وڵاتەکەمانە بەسەر تێرۆردا دوای جەنگێکی قارەمانانەی سەرکەوتوانە کە قوربانی مرۆیی و مادی زۆری بەخشی و ناخۆشییەکانیشی هاوکات بوو لەگەڵ ڕوبەڕ‌وبونەوەی قەیرانی ئابوری بەهۆی نزمبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا. هەموو ئەوانە وره و توانای گەلەکەمانی نەڕ‌وخاند لە پاراستن و پابەندبوونی بە سیستمی دیموکراسی و فیدراڵی و دەستاودەستکردنی بە ئاشتی دەسەڵات و بەهێزکردنی یەکڕ‌یزییە نیشتمانییەکەی و قوڵکردنەوەی گیانی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و دەست لەناودەستکردنی عێراقییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشه و ئاستەنگەکانی کە ڕوبەڕ‌ویان دەبێتەوە.
لەم قۆناغە پڕ‌ لەئومێدەی مێژوی گەلەکەماندا کە عێراق بە متمانه و واقیعیانە پێگە شیاوەکەی خۆی دەگەڕ‌ێنێتەوە لەهەردوو ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی و متمانه و ڕێزی هەموو جیهان بەدەستدەهێنێت بە گەل و حکومەتەکان و دامەزراوە ئابوری و وەبەرهێنەرو ئەکادیمی و ڕوناکبیری و وەرزشییەکانیانەوە. ئەنجومەنەکەتان ئەرکی قورسی دەکەوێتە سەرشان کە دەبێت بە شێوەیەکی بەرپرسیارانه و بەپەله و پڕ‌بەرهەمەوە ڕایانبپەڕ‌ێنێت.. ئومێدی زۆرمان هەیە ئەم خولە نوێیە بەشدارییەکی ڕاستەقینەی گەورە بکات لە دەوڵەمەندکردنی بەکارهێنان و پەیڕ‌ەوکردنی دیموکراسی لە وڵاتەکەمان و پاراستنی دەستکەوتەکانی و چارەسەرکردنی کەموکورتی و کۆسپەکان بەوجۆرەی هێزو وزەی زیاتر ببەخشێت بە ڕەوتی دیموکراسی و فیدراڵی و گەشەپێدانی سیستمە سیاسییەکەمان کە بناغەیەکی پۆڵاینی کۆڵەکەکانی دەوڵەتی دیموکراسی عیراقی نوێیە کە هیوامان لەسەری هەڵچنیوە، دەوڵەتی هاووڵاتیبون کە پەرۆشی پێودانگەکانی فرەیی، جیاوازییەکان، هاوبەشی و یەکسانی، کرانەوە، دیالۆگ، تەوافق و هاوسەنگی داهێنەرانە بێت.
لەکاتێکدا هیوایەکی بەهێزمان هەیە کە ئەم خولە سەرکەوتوبێت لە دیاریکردنی حکومەتێکی نوێی بەتواناو بەهێز کە بتوانێت بەرنامەیەکی حکومی پێشکەوتوی سەرانسەری بەدیبهێنێت داواکاری و خواستەکانی گەل جێبەجێ بکات لەئاستی ویستەکانی گەلدا بێت بۆ ژیانێکی سەربەرزانە.. داوای سەرکەوتنی تەواوتان بۆ دەکەم لەئەستۆگرتنی ئەمانەت و بەئاکام گەیاندنی بەرپرسیاری گەورەی نیشتمانیتاندا، ئەوەش ڕەچاو دەکەین کە نێوانی باشی هەردوو دەسەڵاتی قانونگوزاری و جێبەجێکردن و دادوەریش دەبێت لە چوارچێوەی ڕێزگرتنی تەواوی بڕ‌گەکانی دەستووردا بن، هاوکات دەبێت هاریکاری نێوانیشیان لە ڕوانگەی پەرۆشی هاوبەش بێت بۆ ڕێزگرتنی دەسەڵاتی هەر دامەزراوەیەک لە دامەزراوەکانی قانونگوزاری و جێبەجێکردن و دادوەری و ئاسۆی کاری هاوبەش و تەواوکەری یەکتر بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و وڵاتمان.
عێراقییەکان بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە لەسەر خاکی عێراقی وڵاتیاندا ژیاون و لەسەر خاکەکەی نەتەوه و گەل و ئاین و ئاینزاو ڕەنگەکان تێکەڵ بوون، لە کەشوهەوایەکی تەبایی و برایەتی و متمانە بەخۆبوندا بە هاریکاری و خۆشویستنی یەکتر ژیاون.. مەزنترین شارستانییان لە ڕابردوییەکی دیاردا تۆمارکردووە.. تائێستاش گیانی یەکڕ‌یزی و برایەتی کرۆکی پەیوەندییەکانیانە. بەبێ زامنکردنی مافە دەستورییەکان بۆ هەموان و چەسپاندنی پێودانگەکەنی هاووڵاتیبون و یەکڕ‌یزی نیشتمانی و هەورازخستنی گیانی هاوکاری و لێبوردەیی و زامنکردن و پتەوکردنی ڕوبەرەکانی ئازادیی کە دەستور دەستەبەری دەکات، بەسەر تێرۆرو دواکەوتویی و بێکاری و هەژاری و نەزانی و توندڕ‌ەوی و فکرە تەکفیرییەکاندا سەرناکەوین. دەوڵەتی دیموکراسی سەربەخۆو یەکگرتو و خاوەن سەروەری بەدینایەت بەبێ پێداگری لەسەر کۆڵەکەکانی دەوڵەتی قانون و ئازادییەکانی کۆمەڵ و تاکەکەسی و پەرەپێدانی لایەنەکانی ئابوری، کۆمەڵایەتی، ڕوناکبیری و زمان.
بێگومان ئێمە پێویستی زۆرمان بە هەڵوەستەیەکی ڕەخنەگرانەیە بۆ هەموو ئه و لایەنانەی کە تایبەتن بە سیستمە سیاسی، ئەمنی، ئابوری و پەروەردەییەکەمان نەک هەر بەتەنیا بۆ پیاچونەوەیان بەڵکو لەپێناوی گەشەپێدانیان بەوجۆرەی بەدیهێنانی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی زامن دەکات کە ئەوەش بەرژەوەندی هەموو عێراقییەکانە نەک بەتەنیا دەسته و تاقمێک.
ئیمڕ‌ۆ عێراقییەکان پێویستیان بە پەرەپێدانی هاوسەنگ و بەردەوامییە کە سەربەرزی بۆ هەموان دەستەبەر دەکات و داهات و دەرفەتی کاریان بۆ دەڕ‌ەخسێنێت بەتایبەتی گەنجان و بەشداری دەکات لە هێنانەکایەی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئۆقرەیی و ئاوێزانی ژیانی پیشەیی و خێزانی و کۆمەڵایەتی دەبێت کە ویستی هەموو هاووڵاتییەکه و چاوەڕ‌ێی گشتگیرکردنی دەستەبەری خوێندن و تەندروستیش دەکەن.
بەرپرسیاریەتی پێویستی بەوەیە کە ئەوەندەی دەکرێت کاربکەین و دەستپێشخەری بکەین. وڵاتەکەمان ئێستا ڕوبەڕوی مەترسیی پشتبەستن بە تاکە سەرچاوەیی دەبێتەوە کە نەوتە بۆیە دەخوازرێت بایەخ و پەرۆشی بۆ نوێکردنەوه و گەشەپێدانی ئابوری نیشمانیمان هەمەجۆر کردنی سەرچاوەکانی داهات بێت لە هەموو کەرتەکانی بەرهەمهێنانی تردا بەتایبەتی کشتوکاڵ، پیشەسازی، بازرگانی و گەشتیارییا، ئەوەش بەبێ پلانێکی زانستی و پرۆژەی دیراسەتکراو سەرناگرێت کە سوود وەربگیرێت لە شارەزایی و ئەزمونی دەوڵەتانی دۆست و برا کە ئەزمونەکانی پەرەپێدانیان لەگەڵ ئەزمون و هەلومەرجی وڵاتماندا نزیکە کە دەبێتە مایەی سەرنجڕاکێشان و هاندانی وەبەرهێنان و پەرەپێدان کاراو خێرا دەکات لە هەموو بوارەکاندا.
ئەمش دیسانەوە پێویستی بە ڕەتکردنەوەی دیاردەکانی گەندەڵییە بەهەموو شێوەکانیەوه و ڕەتکردنەوەی بەکارهێنانی ئسلوبی تائیفی و دووبەرەکی و ڕق لەیەکتر بوونە لەنێو عێراقییەکان خۆیان و تێکشکاندنی هەر هەوڵێکی تەکفیری لە بەرگی ئاینیداو بەکارهێنانی هێماو فکرەکانیان بۆ زیانگەیاندن بە گەل و وڵاتەکەمان.
هەر ئەم دۆخە پێویستی بە ڕێزگرتنی ژنانە کە دەستور بڕ‌یاری لەبارەوە داوە لەرێی نەهێشتنی هەموو جۆرە شێوەکانی جیاوازیگەری دژی ژن و زامنکردنی تەواوی مافەکانی هاووڵاتیبونیان لەوانە مافی یەکسانبوونی لەگەڵ پیاودا بە گرتنە دەستی پۆستەکانی سەرکردایەتی لەبوارە سیاسی، ئابوری، ڕوناکبیری کۆمەڵایەتییەکاندا.
خوشک و برایانی بەڕ‌ێز،
ئەم خولی چوارەمەی ئەنجومەنی نوێنەران لە هەلومەرجێکی وردو ناسکدایە کە هاوکاتە لەگەڵ بەرەوپێشچونی هەنگاوی عێراقییەکان بۆ تەواوکردنی بنیاتنانی دەوڵەتە نوێ و پێشکەوتوەکەیان کە هەوڵدەدا وەک هەر دەوڵەتێکی دیموکراسی تەواوی خزمەتگوزارییەکان دابینبکات کە دەستورو قانون دەستەبەریان کردوە بۆ هەموو هاووڵاتیان. بەتایبەتی چاومان لەوەیە مافەکانی هاووڵاتیان لە ناوچە ڕزگارکراوەکان و هەموو ئاوارەبوەکان و دیلەکان بپارێزین شانبەشانی دەسبەکاربون بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ڕزگاربوەکان و هەموو وڵات.
لێرەدا دووپاتکردنەوەی نەگۆڕ‌مان نوێ دەکەینەوە بۆ پێویستی چارەسەرکردنی دیاردەکانی بێکاری و هەژاری و قوڵکردنەوەی هوشیاری کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن و پەروەرده و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان.. لەپاڵ بەهێزکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پەرەپێدانی هاریکاری ئەمنی ئیقلمی و نێودەوڵەتی و چڕ‌کردنەوەی هەوڵی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی ئاو لەئاستی ستراتیژی پاش ئەوەی نزمبونەوەی ئاستی ئاوەکان کاریگەری ترسناکی دروستکردوە لەسەر ژینگەی کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵ و ئابوری لەهەموو وڵاتدا، دەبێت جموجۆڵەکان لەئاستی نێودەوڵەتیدا چالاک بکرێن لەپێناوی زامنکردنی مافەکانی عێراق لە سەرچاوە ئاوییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی تر، پێویستە هوشیاری قوڵبکرێتەوە بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان و تێپەڕ‌اندنی هەڵەکان و کارکردن بۆ بەشداری پێکردنی هەموو توانا نیشتمانییەکان و چالاکییە جدییەکان هەموو هێزو توانا زیندوەکانی گەل بە ئامانجی بەدیهێنانی پێشکەوتنی سەرتاسەری کە گەرەکمانە.
خوشک و برایانی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران
ئێوە بەرپرسیارێتیتان لەئەستۆدایە لەبەردەم خوداو گەل و دەستوردا بۆ داواکاری و خواستەکانی عێراق و عێراقییەکان. پێویستە بەوپەڕ‌ی ڕاستگۆیی و لێپرسراوێتییەوە بەشداری بکەن لە هەوڵە نیشتمانییەکاندا بۆ گۆڕ‌اندنی ئەم بارودۆخە دور لەهەر لێکدانەوەیەکی شەخسی و حزبی، چونکە عێراق وڵاتی هەموانە مافی هەموو عێراقییەکانە سوود وەربگرن لە پێشکەوتن و بەرهەمەکانی گەشەکردن.
نەمریی بۆ شەهیدانی ئازادی عێراق و ئایندە دیموکراسییەکەی.
سەرکەوتنی هەمیشەیی و ئاشتی و پێشکەوتن بۆ گەلەکەمان.. هەموو هیوایەکمان سەرکەوتنتانە لە بەئاکام گەیاندنی لێپرسراویەتی نیشتمانی زۆر کە کەوتۆتە سەرشانتان بەوجۆرەی کە لە بەرژەوەندی نیشتمان و هاوڵاتیاندایە.
بەخوداتان دەسپێرم و خواتان لەگەڵ
#03-09-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,250 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 03-09-2018 (7 سال)
باژێر و باژارۆک: بەغداد
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 93%
93%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 03-09-2018 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 03-09-2018 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 03-09-2018 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 2,250 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 12.25 چرکە!