کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  584,391
وێنە
  123,762
پەرتوک PDF
  22,067
فایلێن پەیوەندیدار
  125,418
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,177
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
58
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
629
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,388
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
863
شەهیدان 
2,667
کۆمکوژی 
7,085
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
162
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   رێژە 
273,051
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
چایخانەکەی دیمەشق (تولەیتولە)
پول: کورتەباس
ئارمانجا مە ئەڤەیە وەکە هەر نەتەوەیەکێ دن خوەدیێ داتابەیسەکا نەتەوییا خوە بین..
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
چایخانەکەی دیمەشق (تولەیتولە)
چایخانەکەی دیمەشق (تولەیتولە)
چایخانەکەی دیمەشق
جەلال تاڵەبانی کە یەکەم و دوایین سکرتێری گشتی یەکێتییە تائێستا لە ڕۆژی (03-10-2017) کۆچی دواییکرد، ئەو لە ساڵیادی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا لە 2012 بەمشێوەیە باس لە دامەزراندنی یەکێتی دەکات من و دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆمیتەی کاروباری عەرەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نێوان بەیروت و قاهیرەو دیمەشق کارمان دەکرد، ئێمە لەوێ ووردە وردە دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گەڵاڵە کرد، لە چایخانەیەک کۆبوینەوە بەناوی (تولەیتولە) لە دیمەشق، منیان تەخویل کرد بەیانەکە بنوسم بەیانی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەیاننامەی یەکەمم نوسی، ئەو کەسانەی کە کارەکەیان دەستپێکرد بریتی بوون لە (مام جەلال، د. کەمال فوئاد، د. فوئاد مەعسوم، عەبدولڕەزاق فەیلی، لەو ماویەیەدا من چوم بۆ ئەوروپا، پێشتر پەیوەندیم هەبووە بە کاک نەوشیروان مستەفا، ئاگاداری کاک نەوشیروانم کرد، کاک نەوشیروان فکرەکەی پێ باش بوو، دواتر چوین لە بەرلین کۆبوینەوە پاش ئەوەی کە لەکوێ کۆبوینەوە لەگەڵ نەوشیروان مستەفا و عومەر شێخموس، بەو جۆرە دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوین بە 7 کەس، لەوێ بڕیارماندا دوای ساڵێک لە دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان شۆڕش هەڵگیرسێنینەوە.

شیعرەکەی نەوشیروان مستەفا بۆ مام جەلال
نەوشیروان مستەفا کە یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لە (19-05-2017) کۆچی دوایی کرد، لە کتێبەکەیدا (لە کەناری دانوبەوە بۆ خڕی ناوزەنگ) سەبارەت بە چیرۆکی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەنوسێت دۆستایەتی من لەگەڵ مام جەلال ئەگەڕایەوە بۆ ساڵی 1961 ئەو کاتەی لێپرسراوی لقی سلێمانی پارتی بو، چەندجارێ تەلەفۆنی بۆ کردم و نامەی بۆ ناردم، داوای لێکردم خۆم ئامادە بکەم بۆ بەشداری لەو ڕێکخراوە تازەیەدا کە خەریکی دامەزراندنێتی و، بۆ گەڕانەوە بۆ وڵات، ئەگەر چی ماوەیەکی درێژ بو من لە کوردستان دور بوم، بەڵام (ئیلتیزامی ئەخلاقی و ئەدەبی) بە کۆمەڵە و بە مام جەلالیەوە بەست بوم، بەجوانم نەئەزانی لەژێری دەربچم، یەکسەر وتم: کەی داوات کرد بەسەرچاو ئامادەم، جارێکیان لە وەڵامی نامەیەکی دا بۆ ئەوەی دڵنیایی بکەمەوە لەوەی من هەر لەسەر بەڵێنە کۆنەکەی خۆم ماوم، سەرەتای نامەکەم بەم شیعرەی سالم دەستپێکرد:
ئەی قیبلەی مورادم ئاخۆ بە ڕۆژگاران
جارێ لە کەس ئەپرسی حاڵی غەریبی تاران
بەو سوێندەی کە خواردم: من هەر ئەوەم کە دیوتم،
حاشا بکەم فەرامۆش، میساق و عەهدی جاران
بەڵێنم دایە هەر کارێ بۆ دەستپێکردنەوەی شۆڕش دەس پێ بکەن، من واز لە هەمو شتێکی خۆم ئەهێنم لە ڤیەننا و، لەگەڵیان ئەبم، بەڵام ئەو ماوەیە من ئازادی هاتوچۆم نەبو، پاسپۆرتەکەم عێراقی بو. سەفارەت بۆیان تازە نەکردبومەوە، نەمئەتوانی هاتوچۆ بکەم. لە ڤییەنا گیرم خوارد بو.

دەستەی دامەزرێنەر کێ بوون ؟
بەپێی گێڕانەوەی نەوشیروان مستەفا، تا ئەوکاتەی یەکێتی دامەزراوە، ئەو خۆی خوێندکاری دکتۆرا بووە لە ڤیەننا، د. فوئاد مەعسوم نوێنەری بارزانی بووە لە قاهیرە، عادل سەرۆکی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە، عەبدولڕەزاق فەیلی ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی لاوان بووە، مام جەلالیش وەکو خۆی دەڵێت پێش دامەزراندنی یەکێتی لە کۆمیتەی کاروباری عەرەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نێوان بەیروت و قاهیرەو دیمەشق کاری کردووە،.

یەکەم کۆبونەوەی دەستەی دامەزرێنەر
رۆژی 22-02-1975 لە (دیمشق)ی پایتەختی سوریا و چایخانەی (تولەیتولە) لە گەرەکی (ئەبو ڕمانە) یەکەم کۆبونەوەی دەستەی دامەزرێنەر بەڕێوەچوو، ‏بەشداربوانی (مام جەلال، د. فوئاد مەعسوم، د. کمال فوئاد، عادل موراد، عەبدولرەزاق فەیلی)، نەوشیروان مستەفا نەیتوانی بەشدار بێت لە کۆبونەوەکە وەکو خۆی لە کتێبی (لە کەناری دانوبەوە بۆ خڕەی ناوزەنگ) باسی دەکات ئەو بەشداری نەکردووە بەهۆی ئەوەی کێشەی پاسپۆرتی هەبووە و باڵیۆزخانەی عێراق پاسپۆرتیان بۆ تازە نەکردوەتەوە و نوسیویەتی من ئەوسا هێشتا لە ڤیەننا نەجوڵا بوم، لەبەرئەوەی لە داڕشتنی بیرەکانی ئەم بەیانەدا بەشدار نەبوم.
عومەر شێخموس یەکێکی تر بوو لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەر کە بەشداری یەکەم کۆبونەوەی نەکرد، ئەوەش بەهۆی ئەوەی شێخموس کوردی سوریا بوو، نەیتوانیوە گەشتی سوریا بکات.

کۆبونەوەی دووەمی دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە ڕۆژی 27-05-1975 بەسترا، کۆبونەوەکە بە سەرپەرشتی مام جەلال هەندێک گۆڕانکاری لە پرۆژەی یەکێتیدا کردو و بە فەرمی پرۆژەی ڕاگەیاندنی یەکێتی وەکو حزبێکی سیاسی نوێ دوای نسکۆ لە ڕۆژی #01-06-1975# بڵاوکراوە.
بەپێی گێڕانەوەی نەوشیروان مستەفا مام جەلال یەکەمین بەیانی ڕاگەیاندنی دامەزراندنی یەکێتی بە عەرەبی، لە شام و پاش باس کردنی لەگەڵ د. فوئاد و عادل و عەبدولڕەزاق، لە 22-05-1975 دا نوسی بو و، بڵاوی کردبوەوە و، بۆ کەمال فوئادیشیان نارد بو لە ئەوروپا بڵاوی بکاتەوە، ئەویش دوای ئەوەی هەندێ دەستکاری تێدا کرد بوو لە 01-06-1975 دا بڵاوی کردەوە.

ترۆیکای یەکێتی
یەکێتی نیشتمانی کە دامەزرا وەکو گالیسکەیەک بوو کە سێ ئەسپ ڕایدەکێشن کە ئەوەش لە زمانی سیاسیدا پێی دەوترێت ترۆیکا، دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ئەزمونێکی نوێ بوو، چونکە لە (3) ڕێکخراوی جیاوازو (3) سەرکردایەتی جیاواز پێکهاتبوو، کە ‏هەرسێکیان سەربەخۆیی ڕێکخراوەیی تەواویان هەبوو:
• کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان لە 10-06-1970 بە نهێنی دامەزرا
• ‏بزوتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان
• ‏هێڵی گشتی ‏

سەرباری جیابونەوە و هەوڵەکانی جیابونەوەی لەسەردەمی خەباتی شاخ، دواجار ئەم ترۆیکایە تێکچوو، ئەسپەکان گالیسکەکەیان بەجێهێشت، نەوشیروان مستەفا وەکو یەکێک لە دامەزرێنەرەکان ساڵی 2009 لە یەکێتی جیابوەوە و بزوتنەوەی گۆڕانی دامەزراند، بەرهەم ساڵحیش وەکو یەکێکی تر لە سەرکردە دیارەکانی ئەو حزبە یەمدواییە جیابوەوە و هێزێکی نوێی بەناوی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ڕاگەیاند.

مشتومڕی دەستەی دامەزرێنەر
دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی زۆرجار مشتومڕی لەسەر دروستبووە، هەندێکجار لە کاتی وتارەکانیدا لە یادی یەکێتی یان کۆنفرانس و کۆنگرەکاندا جەلال تاڵەبانی ناوی یەکیان دەپەراند یاخود ناوی نەدەهێنان، ئەوەش نیگەرانی دروستدەکرد.
لە کۆنگرەی سێیەمی یەکێتیدا، مام جەلال ناوی ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی خوێندەوە، بەڵام ناوی د. فوئاد مەعسوم نەهێنا، فوئاد مەعسوم توڕە بوو، هێشتا مام جەلال وتارەکەی تەواو نەکرد، فوئاد مەعسوم بە پارچە کاغەزێکدا نامەیەکی بۆ مام جەلال ناردو بچوک بۆ مام جەلال، بەپێی زانیارییەکانی (درەو میدیا) لەو نامەیەدا فوئاد مەعسوم بۆ مام جەلالی نوسیوە ناوم دەهێنی یان بچمە دەرەوە، پاشان مام جەلال ناوی فوئاد مەعسومی هێنا، هەندێک پێیان وابوو مام جەلال بیری چووە ناوی فوئاد مەعسوم بهێنێ، هەندێکیش پێیان وابوو مام جەلال بە ئەنقەست ناوی نەهێناوە.

یەکێتی دوای 42 ساڵ خەبات
یەکێتی نیشتیمانی بەر لە 42 ساڵ لە چایخانەیەک لە دیمەشق دامەزرا، ئێستا حزبێکی گەورەی کوردستانە و پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقی بەدەستەوەیە و خاوەنی داراییەکی گەورەیە، هەڵبەت بەشێکی گەورەی ئەم پێگە سیاسییە بە خوێن دروستکراوە، لە پاڵ ماندوبون و شەونخونی هەزاران کەس لە کاری دیپلۆماسی و ڕێکخستن.
یەکێتی کە ڕۆژ لەدوای ڕۆژی ژمارەی دامەزرێنەرەکانی کۆچی دوایی دەکەن، ئێستا لە دۆخێکی قەیراناوی ناوخۆیدایە، ئەم قەیرانەش نوێ نییە و ڕیشەیەکی مێژوویی هەیە، ئەم حزبە لە ماوەی 42 ساڵدا تەنیا (3) کۆنگرە و (2) پلینیۆمی کردووە.

کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,366 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | http://www.drawmedia.net
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 92%
92%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان سەرچناری ) ل: 29-08-2018 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 29-08-2018 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ڤە: 02-09-2020 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 5,366 جار هاتیە دیتن
QR Code
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.17 KB 29-08-2018 زریان سەرچناریز.س.
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.89 چرکە!