دەقی ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری
هاونیشتمانیانی بەڕێز و مووچەخۆرانی خۆڕاگر، لە ڕۆژی ڕاگەیاندنی لیستی نوێی مووچەوە، هەموو ئامادەکارییەکان و ڕێکخستنی لیستەکان و دابەشکردنی لەکاتی خۆیدا بووە، بەداخەوە لە هەندێک کەناڵی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵاتییەکان هەواڵی جۆراوجۆر بڵاو دەکرێنەوە، بەتایبەت لەسەر مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆیە بە پێویستمان زانی ڕوونکردنەوە بدەین لەسەر ئەم بابەتە.
1_ وەزارەتی دارایی و ئابووری لەسەرەتای کارکردن بە سیستەمی نوێی مووچە ڕایگەیاندووە، کە سەرچاوەی پێدانی ئەم مووچەیە داهاتی نەوت و ئەو بڕە پارەیەیە، کە لە بەغداوە دێت، لەگەڵ هاوکاری هاوپەیمانان تایبەت بە پێشمەرگە.
2_ لە #03-06-2018# دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچە، وەک مانگی پێشوو دوو لیست دەبێت، لیستی یەکەم لەسەر داهاتی نەوت و لیستی دووەم لەسەر ئەو بڕەپارەیەیە کە لەبەغداوە دێت، لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕە پارەیەی بەغدا ڕاستەوخۆ لیستی دووەم ڕادەگەیێندرێت، کە بریتیە لە وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای ئاسایش، لیواکانی نەوت و گاز و خانەنشینی سەربازی و مەدەنی.
3_ بۆ مانگی داهاتوو وەزارەتی پێشمەرگە دەهێنرێتەوە یەکەم وەزارەت بۆ وەرگرتنی مووچە
#02-06-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,197 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!