دەقی پەیامی #سەڵاحەدین دەمیرتاش#:
(سڵاو هەڤاڵانی هێژام!
ئێوە دەزانن کە لە بەندیخانەدا بە کتری دەتوانم تویت بڵاوبکەمەوە، بەڵام واتسئەپ لە کتریدا کار ناکات. لەبەرئەوە پەیامی خۆم بە دەستنووس بۆ ئێوە دەنێرم.
داواکارییەکی بچووکم لە ئێوە هەیە؛ بەستێنی مێدیا بە ڕووی #هەدەپە#دا داخراوە، مێدیای کۆمەڵایەتیش هەتا ئاستێک کاریگەری هەیە. پێویستە بەپێی ئەم واقیعە مامەڵە بکەین و بەشێوەیەکی چالاک بەشداری لە خەباتی هەڵبژاردندا بکەین.
بەتایبەتی خۆمان بگەیەنینە ئه و هاوڵاتیانەی بەگومانن دەربارەی ئێمە و پێشوەخت بڕیاریان داوە. من هیوادارم کە ئێوە بەبڕیارەوە سیاسەتەکانی من لە بابەتی ئاشتی، دیموکراتی و ژیانی هاوبەش ڕابگەیەنن.
پێویستە بە ئارامییەوە ئەمە بەباشی ڕوون بکەنەوه که؛ لەپێناو ژیانێکی خۆش و بۆچی دەنگ بدەنە هەدەپە و دەمیرتاش؟ لایەنی کەم 3 کەس ڕازی بکەن. لەم بابەتەدا من باوەڕم پێتانە، چونکە هەناسە و دەنگی من ئێوەن.
بەم بۆنەیەوە داوا دەکەم کە ڕەمەزانی پیرۆز ببێتە مایەی خێر، سڵاو بۆ ئێوە و خۆشەویستیتان دەنێرم.
تێبینی: ئەم پەیامە لایەنی کەم بۆ 100 کەس بنێرن، زۆر باش دەبێت. ئێوە دەزانن کە کتریی من کار ناکات.)[1]
#01-06-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 11,405 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!