کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  586,611
وێنە
  124,526
پەرتوک PDF
  22,125
فایلێن پەیوەندیدار
  126,724
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,537
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,810
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,767
عربي - Arabic 
44,219
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,772
فارسی - Farsi 
15,923
English - English 
8,538
Türkçe - Turkish 
3,838
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,235
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
59
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
630
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
864
شەهیدان 
2,707
کۆمکوژی 
7,179
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
163
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,499
PDF 
34,775
MP4 
4,015
IMG 
235,088
∑   رێژە 
275,377
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
20 سەنتەرو ڕێکخراوی‌ ناحکومی‌ داوای‌ هەڵوەشاندنەوەی‌ پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتێکی ئینتیقالی دەکەن
پول: بەلگەنامە
وێنەیێن دیرۆکی مولکێ نەتەوەیێ مەیە! هیڤیە ب لۆگۆ و تێکستان و ڕەنگ کرنێ، بهایێ وانا نەشکینن!
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
20 سەنتەرو ڕێکخراوی‌ ناحکومی‌ داوای‌ هەڵوەشاندنەوەی‌ پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتێکی ئینتیقالی دەکەن
بەلگەنامە

20 سەنتەرو ڕێکخراوی‌ ناحکومی‌ داوای‌ هەڵوەشاندنەوەی‌ پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتێکی ئینتیقالی دەکەن
بەلگەنامە

پێشتر زۆر وترا کە هەرێمی کوردستان لەبەردەم هەڕەشەو دەرفەتدایە، بەداخەوە لەسایەی سیاسەتی هەڵەی سەرکردایەتی سیاسیی باڵادەستی هەرێمدا دەرفەتەکە لەدەستدرا، پانتاییەکی جوگرافی بەرفراوان و نزیکەی 50%ی خاکی کوردستان لەلایەن سوپای عیراق و حەشدی شەعبیەوە داگیرکرایەوە، قەیرانی ئابوری قوڵتر بوویەوەو ناردنەدەرەوەی نەوت ڕاگیراو داهاتە ناوخۆییەکانیش کەمتر بوونەوە بەوەی دەروازە گومرگیەکان لەلایەن دەسەلاتی ناوەندەوە لەبەردەم هەڕەشەی کۆنترۆڵ کردندان، ئاشتەوایی ناوخۆ و یەکڕیزی هێز و لایەنە سیاسیەکان زیاتر لێکترازان، پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ ناوەند و دەوڵەتە دراوسێکان دژوارتر بوو و دۆستەکانی کورد ساردبوونەوە لە پشتگیریکردنی هەرێم و تەنانەت هەندێکیان پشتیان تێکرد، بۆیە ئێستا هەرێمی کوردستان بە بارودۆخێکی ئێجگار سەخت و دژواردا تێدەپەڕێت، ئەمانە هەمووی لەکاتێکدایە کە پەرلەمانی کوردستان لە ئێستادا تەنها دوو هەفتەی تەمەنی ماوە، بۆ دەرباز بوون لەم بارە قەیراناویەو دۆزینەوەی ڕێگەچارە، پێویستە هەنگاوی کردەیی بنرێت، بەتایبەتی ئەمە ئەرکی پەرلەمانی کوردستانە، خۆ ئەگەر لە ڕابردوودا ڕێگری لەم دەزگایە کرا ئەرکەکانی ئەنجامبدات، بەلام لەم کۆتاییەدا کە کۆبوونەوەکانی دەستپێکردۆتەوە دەبێ بەهەق پەرلەمانی خەڵکی کوردستان بێت و لەئاست ئەو لێپرسراویەتیە مێژووییەدا بێت، نەک تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە (بەپێی زانیاری بڕیارە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 24/10/2017 دا پەرلەمان بۆ ماوەی هەشت یان دە مانگ تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە) بۆ خزمەتی ئەم دەسەلات و حزبە سیاسیانەی لەسایەیاندا دۆزی کوردیان بۆ چارەکە سەدەیەک بۆ دواوە گێڕایەوە. بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارە پێویستە ئەم هەنگاوانە بنرێت:
1-لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 24/10/2017 پەرلەمانی کوردستان بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی بدات، نەک تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە، چونکە لەکاتی بوونی پەرلەماندا حکومەتی ئینتیقالی پێکنایەت.
2-دوابەدوای هەڵوەشانەوەی پەرلەمان حکومەتێکی ئینتیقالی پێکبهێنرێت کە سەرجەم هێزە سیاسیەکانی هەرێم تیایدا بەشدار بن.
3-دووای ڕووداوەکانی ئەمدواییە بەتەواوی دەرکەوت کە ئەم دەسەلاتە لەدانوستاندندا سەرکەوتوو نابێت، بۆیە حکومەتی ئینتیقالی دوو ئەرکی سەرەکی دەکەوێتە سەرشان:
ا-بنیاتنانەوەی دامەزراوە نیشتیمانیەکانی ولات و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و هێنانەکایەی پەرلەمانێکی تازەی هەڵبژێردراو و دروستکردنی حکومەتێکی نوێ.
ب-ئەم حکومەتە ئینتیقالیە بەبەرنامەیەکی نوێوە دەست بە گفتوگۆ بکەنەوە لەگەڵ بەغدا و ولاتانی دەوروبەر.
چونکە لە ئێستا دامەزراوەی سەرۆکایەتی لەڕووی یاساییەوە نیەو پێویست ناکات باس لە دەستلەکارکێشانەوەی بکرێ. جگە لەمە پەرلەمانیش دوای دوو هەفتەی تر کۆتایی دێت، هەر بۆیە ئەگەر پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە هەموو دامودەزگاکانی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت شەرعیەتیان نامێنێ‌ و لەرووی یاساییەوە کۆتاییان پێ دێت، لە وجودی پەرلەمانیشدا کابینەی حکومەت دەگۆڕێت نەک پێکهێنانی حکومەتی ئینتیقالی، بەمەش تەنها ڕوخسارەکان دەگۆڕێن. بۆیە پێویستە دیراسەی ئەوە بکرێت ئایا پێش هەڵبژاردنەکانی عیراق یا دووای ئەوە هەڵبژاردنی هەرێم ئەنجام بدرێت. کە پێشتر کۆمسیۆنی بالای هەلبژاردن و ڕاپرسی لە ڕاگەیەنراوێکیاندا لە 18/10/2017 ڕێکارەکانی هەلبژاردنیان هەڵَپەسارد، هەروەها بەپێی قسەی کۆمسیۆن کە لە پەرلەمان وتویانەو پێشتریش و لای ڕێکخراوەکانی کۆمەلی مەدەنی ڕایگەیاندبوو کە لەماوەی (3 بۆ 6) مانگ دەتوانن هەلبژاردن ئەنجام بدەن، کە ستاندارتی نێودەولەتی 6 مانگەو هیوادارین گوێ لەو پێشنیارەی کۆمسیۆن بگیرێت و کاری پێ بکرێت.
ئێمە وەک ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی پێمانوایە لە زووترین دەرفەتدا (بەلەبەرچاوگرتنی پێوەرەکان) ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەرفەت دەڕەخسێنێ‌ کە سەرکردایەتیەکی نوێ هەڵبژێرین بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن، چونکە بەغدا لە 13/5/2018 هەڵبژاردن دەکات، تا هەرێمی کوردستان بەو سەرکردایەتیە نوێیەو بە یەکڕیزییەوە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بکات و بەدەسکەوتەوە لێی دەربچێت. بۆ دڵنیاییش پێویستە بە بەشداری کۆمەلگەی نێو دەوڵەتی و چاودێریان قۆناغی ئینتیقالی تیپەڕێنرێت تا ئەمانیش هاوکاری بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بن، هەروەها مەترسی ئەوەش بڕەوێنرێتەوە کە ماوەی ئینتقالی درێژ نەبێت، چونکە لەوانەیە بیانەوێت درێژە بەو بارودۆخە بدەن...
بەداخەوە هەندێک لە پارتە سیاسیەکان چەواشەکارانە باس لە حکومەتی ئینتیقالی و ڕزگاری نیشتمانی دەکەن، هەندێکیان قسە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ناکەن و بەشێکیشیان هەنگاو بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەنێن کە ئەمەش تەواو پێچەوانەی هەنگاونانە بۆ دروستکردنی حکومەتی ئینتیقالی و ڕزگاریی نیشتمانی. چونکە ئەم جۆرە حکومەتە کاتێک دروست دەبێت کە پەرلەمان هەڵوەشابێتەوە، ئەمەش بە دەستلەکارکێشانەوەی (56) پەرلەمانتار دەبێت، بەلام وەرگرتنەوەی متمانە لە کابینەی حکومەت (76) دەنگی پێویستە، ئایا کامەیان قورسترە!؟ ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەداوە کە پێویستە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لەوادەی خۆیدا بکرێت و ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن و درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بۆ ئەو ماوە زۆرە کاریگەریی خراپی دەبێت بۆسەر پرۆسەی دیموکراسیی هەرێم و ئەزمونەکەمان زیاتر لەکەدار دەبێت.
لەگەل ڕێزدا
23/10/2017
1-پەیمانگەی پەرەپێدانی یاسایی (ILDK)
2-ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپیێدان (PAY)
3- پەیمانگای ناوین بۆ پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان (NIIR)
4-رێکخراوی دیمەن بۆ پرسە کۆمەڵایەتیەکان
5-ئینستتیۆتی برادۆست بۆ گەشەپێدان (BID)
6-رێکخراوی گەشەپێدانی ئابوری کوردستان (KEDO)
7-رێکخراوی هەڵوێست
8-رێکخراوی پایتەختی ئاشتی
9- ڕێکخراوی کوردۆ زانست بۆ دیموکراسیەت و مافی مرۆڤ
10-رێکخروای گەشەپێدانی خوێندکاران و گەنجان (SYEO)
12-رێکخروای ئاران بۆ پەرەپیێدانی کلتوری مەدەنی
13-تۆڕی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە دەڤەری ڕاپەڕین
14-رێکخراوی جیوگرافیای گشتی کوردستان
15-ڕێکخراوی ئەزموون AOCD
16-ماڵی‌ سەرکەوتن بۆ گەشەپێدانی تواناکان
17-رێکخراوی پێکەوەژیان
18-تۆڕی لیدەر بۆ پێگەیاندنی سەرکردە
19-رێکخراوی ستۆپ
20-رێکخراوی چاوی زانکۆ
24-10-2017
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,787 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 2
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 24-10-2017 (9 سال)
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 90%
90%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 24-10-2017 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( سەریاس ئە‌حمەد ) ل : 25-10-2017 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( سەریاس ئە‌حمەد )ڤە: 25-10-2017 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 6,787 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.813 چرکە!