بەڕێز خاتوو:
وەک لە ئاژانسە هەواڵنێرە نێونەتەوەیەکانی وەک واشنگتۆن پۆست، B.B.C و ڕووداودا هاتووە، لە ڕۆژی دووشەممە 4ی سێپتامبر، هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران 2 هاووڵاتی دیکەی کوردیان لە شاری #بانە# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوشت.
بە دوای ئه و ڕووداوەدا، هاووڵاتیانی خەڵکی بانە، لە ڕۆژی سێشەممە، خۆپیشاندانێکی هێمنانەیان بە نیشانەی پرۆتستۆ کردنی کوشتنی #کۆڵبەر#ان و هەروەها داواکاری دادگایی کردنی بکوژەکان ئەنجام دا. بەڵام بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی بە شێوەیەکی توندوتیژ ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە و لە ئاکامدا زیاتر لە 10 کەس بریندار و بە دەیان کەس گیران.
ئێمە خوازیارین لە ڕیپۆرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئێران، هاوتەریب لە گەڵ ڕیپۆرتێرەکانی دیکەی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا، بە توندی سەرکوتی خۆپیشاندەران و کوشتنی کۆڵبەران مەحکووم بکەن و داوا بکەن لە کۆماری ئیسلامیی، کۆتایی بە کوشتنی ناڕەوای هاووڵاتیان کورد بهێنێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئێران -ژنێڤ
ژنێڤ، نەتەوەیەکگرتووەکان، 06-09-2017
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,164 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!