وتەبێژی دەستەی #گەشتوگوزار#ی هەرێم ئاشکرای دەکات تا ئێستا 145 هەزار گەشتیار ڕویان لە هەرێمی کوردستان کردوە، لە جەژنی قوربانی پار ساڵیش 213 گەشتیار هاتبونە هەرێم.
نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەشتەی گەشتوگوزاری هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند ساڵانە لە جەژنی قورباندا ماوەی 10 ڕۆژ ئاماری گەشتیاری وەردەگیرێت بە جۆرێک دوو ڕۆژی پێش جەژن دەست پێدەکات.
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار ڕاشیگەیاند، ساڵی ڕابردوو لە جەژنی قورباندا 213 هەزار گەشتیار ڕویان لە هەرێمی کوردستان کردبوو لەماوەی 10 ڕۆژدا.
رونیشیکردەوە، تا دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان 145 هەزار گەشتیار هاتۆتە هەرێمی کوردستان.
ئه و بەرپرشەی گەشتوگوزار وتیشی، هاتنی گەشتیاران بەردەوامی هەیە و ژمارەیان لە بەرزبوونەوەدایە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکر ئەمە ئاماری سەرەتای هاتنی گەشتیارانە، ئاماری کۆتای هاتنی گەشتیاران لە ڕۆژانی داهاتوو بە وردەکاری تەواوە ڕادەگەیەنین.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,105 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!