ئێوارەی دوێنێ (#25-08-2017#) لە گوندی (#گوندەژوور#)ی ناوچەی #باڵەکایەتی#، لەرووداوێکی نەخوازراودا، دوو هەڤاڵی یەکێتی بەناوەکانی (فەرمان و لوقمان ئەسکەندەر) لەناو باخ و ڕەزی خۆیاندا بەهۆی هەڵەشەیی و پابەندنەبوون بەیاساوە لەلایەن ژمارەیەک چەکدار بەناهەق شەهیدکران و دوو برای تریشیان بریندارکران.
لەکاتێکدا پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی (عومەر ئاغای گوندەژووری) دەکەین، کە لەبنەماڵە تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرەکانی ناوچەی باڵەکایەتی-ین، بەتوندی ئیدانەی ئەو دەستدرێژیانە دەکەین و بەدەستدرێژی بۆ سەر سەروەری یاسا و مافی هاووڵاتیانی کوردستانی دەزانین.
ناوچەی باڵەکاتی، کە هەمیشە لە شۆڕشەکانی گەلی کوردستاندا پێشەنگ بووە لە قوربانیدان و خەبات، دوو ساڵە بەهۆی بوونی بارەگای ئەو هێزە چەکدارانەوە گوندنیشن و جوتیارەکانی ڕووبەروی بۆردومان بوونەتەوەو ڕەزو باخەکانیان سووتاوەو زیانی زۆریان پێگەیشتووە.
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، لەبەرامبەر هەر دەستدرێژی و ستەمکردنێک لەهەڤاڵەکانی بێدەنگ نابێت و دەبێت ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بەزووترین کات دادگایی بکرێن و وەک تاوانبار سزای سەرپێچی و تاوانەکانیان وەربگرن و ئەم کێشەیە لەبنەڕەتەوە چارەسەر بکرێ.
پێمانوایە ئەمجۆرە ڕەوشە عەسکەریە لەلایەن هێزەکانی بەشەکانی کوردستانەوە، لەخزمەتی ئاشتەوایی نیە و لەگەڵ دۆخی سیاسی و ئیقلیمی باشووری کوردستاندا ناگونجێ.
راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
26-08-2017
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 10,176 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!