بەرپرسی ڕێکخراوی فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەران لەهەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، 70 هاوڵاتی دانیشتووی #سلێمانی# کە لە تورکیاوە دیپۆرت کرانەوە.
ئاری جەلال، بەرپرسی ڕێکخراوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران لەهەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەو هاوڵاتیانە لەماوەی مانگی ڕابردوودا لە کەناراوەکانی تورکیا دەستیگرابوون کە ویستبوویان بە نایاسایی بەرەو ئەوروپا کۆچ بکەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەناو ئەو 70 هاوڵاتییەدا ژن و منداڵ هەن و ئەمڕۆ لە سنوری ئیبراهیم خەلیلەوە بە پاس ڕەوانەی هەرێم کراونەتەوە، دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک لە تورکیا زیندانی کرابوون.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا تورکیا سنورەکانی توندتر کردووەتەوە بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی لەو وڵاتەوە بۆ ئەوروپا، هەر لە چەند ڕۆژی ڕابروودا ژمارەیەک هاوڵاتی و قاچاغچی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکراون.[1]
25-08-2017
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,856 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!