کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  584,530
وێنە
  123,854
پەرتوک PDF
  22,075
فایلێن پەیوەندیدار
  125,491
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,177
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
58
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
629
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,388
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
863
شەهیدان 
2,667
کۆمکوژی 
7,085
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
162
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   رێژە 
273,051
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
لە‎یادە مەزنەکەدا، پەیامێک بۆ مامی‌ مەزن
پول: بەلگەنامە
تەڤی کوردیپێدیایێ دزانی؛ کی، کییە! کیرێ، کیڤەیە! چ، چییە!
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
لە‎یادە مەزنەکەدا، پەیامێک بۆ مامی‌ مەزن
بەلگەنامە

لە‎یادە مەزنەکەدا، پەیامێک بۆ مامی‌ مەزن
بەلگەنامە

لە‎یادە مەزنەکەدا، پەیامێک بۆ مامی‌ مەزن
‎سڵاو باوکە گیان، هەڤاڵ #مام جەلال#
‎ئەمڕۆ هەموومان پێکەوە یادی‌ پڕ شکۆی‌ ئه و حزبە مەزنە دەکەینەوە، کە 42 ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ هاوڕێ‌ و هاوڕێبازەکانت لەدژوارترین بارودۆخدا کۆڵەکەکەیتان دامەزراند، ئەوەی‌ ئێوە کردتان تەنیا دروستکردنی‌ هێزێکی‌ سیاسی‌ و چەکداری‌ و پارتیزان نەبوو، بەڵکو بەهەموو مانایەک هەڵگیرساندنی‌ شۆڕشێکی‌ نوێ‌ بوو، شۆڕشێک کە هەموو خەڵکی‌ کوردستان پشتیوانیان کرد هەر لەشوێنکردنەوه و بەشکردنی پارووە نان،‌ تادەگاتە گیانبەخشین، بۆیە لەمڕۆژەدا پیرۆزبایی‌ لەتۆ و هەموو کەسوکاری‌ سەربەرزی‌ شەهیدان‌ و پێشمەرگه و کەمئەندامانی سەنگەر و زیندانییە سیاسییەکان و ڕێکخستنە دێرینەکان‌ و هەموو هەڤاڵانی‌ یەکێتی‌ نیشتیمانی و گشت خەڵکی‌ کوردستان دەکەم.
‎خۆشبەختییەکی‌ گەورەیە کە مەشخەڵەکەی‌ ئێوە تائێستاش گڕەی‌ دێت و وەک خۆت فەرمووت یەکێتییەکان بەهەق سەلماندیان سەفین لەبن دێ‌، بەڵام یەکێتی‌ لەبن نایێ‌.
‎وەک چۆن جەنابت لەرۆژە سەخت و دژوارەکاندا هەمیشە هیوا و گەشبینیت دەبەخشییەوە، پڕ بەدڵ حەزم دەکرد منیش ئەمڕۆ لەم نامەیەدا مزگێنی‌ باشیی‌ بارودۆخی‌ سیاسی ‌ و ئەمنی ‌ و ئابوری‌ و مرۆییت پێبدەم، بەڵام بەداخم به و شێوەیە نییه و دڵنیام هەموو شتێک بەدڵی‌ تۆ نییە، بێهیوایی‌ لەهەندێ‌ ڕەفتار و گفتار هەندێجار زۆربەمان دەگەیێنێتە ئه و بڕوایەی‌ بڵێین ئەم بارە لارە تەنیا بەگۆچانەکەی‌ مام ڕاست دەکرێتەوە.
‎پڕ بەدڵ حەزمان دەکرد بارودۆخی‌ حوکمڕانیمان بەشێوەیەک بووایە کە خزمەتی زیاتری خەڵکی‌ کوردستانمان بکردایە و گوزەرانێکی‌ شایسته و گونجاومان بۆ هەمووان دابین بکردایە، بەڵام زروفی‌ شەڕ و قەیرانی‌ ئابوری‌ لەدەرەوەی‌ ئیرادەی‌ خۆمان بارودۆخەکەی‌ شێواند و بوونە مایەی‌ بارگرانی‌ بۆ خەڵک، بەدڵنیاییەوە ئەمەش خەتای‌ ئێمەی‌ تێدایه و وەک چۆن شانمان داوەتە بەر باری‌ ئه و ئەرکە، دەبێت بەرپرسیارێتییەکەشی‌ هەڵبگرین.
‎مامە گیان، ئێوە بۆ من تەنیا باوکێک نەبوون، بەڵکو مامۆستا و خوێندنگا و ڕێبازێک بوون کە شوێنکەوتنی‌ هەمیشە مایەی‌ شانازی‌‌ و سەربەرزییە، ئەگەر سەرکەوتنێکمان بەدەستهێنابێت لەچاوی‌ حیکمەت و دنیابینی‌ تۆ دەیبینین، ئەگەر دوچاری‌ شکستێکیش هاتبین ئەوا بەهۆی‌ غیابی‌ تۆوەیە کە حەوسەڵە و ئۆقرەیی‌ لێ‌ بڕیوین.
‎ئه و مێژووە پڕ شکۆیەی‌ ئەمڕۆ یەکێتی‌ پێی‌ گەیشتووە، لەسێبەری‌ فەلسەفەی‌ بەڕێوەبردنی‌ تۆدایە، هەر تۆ فێرت کردین وڵاتمان لەخۆمان زیاتر خۆش بوێت‌ و یەکێتی‌ نەکەینە ئامانج، بەڵکو وەسیلە بێت بۆ خزمەتکردنی‌ کۆمەڵانی‌ خەڵکی‌ کوردستان.
‎هەرچەندە هەموومان سورین لەسەر پەیام‌ و ئامانجەکەت، بەڵام ساڵ بەساڵ پشوودان‌ و غیابی‌ تۆ زیاتر پێوەمان دیاری‌ دەدات، ئێستا لەوە تێدەگەین چۆن لەچەقی‌ قەیرانەکاندا بەهەنگاوێکی‌ ژیرانە ئاشتەواییتان دەخستە نێوماڵی‌ کورد و دڵی‌ هەموو خەڵکیتان خۆش دەکرد.
‎لەدوای‌ ساڵانی‌ شەڕی‌ ناوخۆ، ئەوەندە بەس بوو بۆ ئەوەی‌ حیکمەت‌ و مەردایەتی‌ بنوێنیت‌ و بەدوو ئۆتۆمبێلەوە ڕوو لەسەری‌ ڕەش بکەیت و لەگەڵ کاک مەسعود خاک‌ و ئیدارەی‌ باشووری‌ کوردستان یەک بخەیتەوە.
‎پاش ماوەیەک لەنیگەرانی‌‌ و دڵئێشان، هەر تۆ بوویت لەگەڵ کاکە نەوەی‌ ڕۆح شادی‌ هاوخەبات و هاوسەنگەرت ئاشتبوونەوەی‌ یەکێتی‌‌ و گۆڕانتان ڕاگەیاند و ڕێککەوتننامەیەکی‌ نیشتیمانیتان هێنایە بەرهەم.
‎زۆر بەداخم کە ئەمساڵ لەکاتێکدا یادی‌ یەکێتی‌ دەکەینەوە کە هاوڕێی دێرینی تۆ و یەکێ لەدامەزرێنەرانی حیزبەکەمان، کاکە نەوە جێی‌ هێشتوین، چاومان لەسەر ئەوە بوو ئەمساڵیش وەک پار بەحزوری جەنابت بهاتایە بەشداری‌ خۆشییەکەی‌ لەگەڵ بکردینایە و لەگەڵ هاوخەباتە دێرینەکانیدا دەستی‌ سەرکەوتنیان بەرز بکردایەوە، بۆیە وەک پێشتریش وتومە، وەفاداری‌ بۆ مام جەلال و کاکە نەوە بەوە دەبێت ڕێز لەئیمزاکەیان بگرین و ڕێککەوتننامەی‌ یەکێتی ‌ و گۆڕان وەک ئەوەی‌ ئەوان خواستیان بوو جێبەجێ‌ بکەین.
‎باوکە گیان، ڕاستە غیاب و پشووی ناچاریی‌ تۆ هەموومانی‌ شەکەت کردووە، بەڵام بەوە سەربەرزین فێری‌ خۆڕاگری‌‌ و تۆکمەییت کردوین‌ و ڕێبازێکت داڕشتووە کە چەند بکەوین بەهێزتر هەڵدەستینەوە و درێغی ناکەین لەخزمەتکردن لەپێناو خێروخۆشی‌‌ و تەبایی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
‎سوپاس کە هەمیشە پشتیوانمان بوویت، لەوەفای ئه و دڵسۆزییەی‌ تۆشدا بەهەزاران کادیر و لایەنگری‌ چست‌ و چالاکی‌ یەکێتی‌ نیشتمانی کوردستان بەڵێنی‌ دڵسۆزی‌ بۆ ڕێبازەکەت دووپات دەکەنەوه و دڵنیابە کۆڵ نادەین تا یەکێتی‌ و کوردستان دەبەینەوە سەر لوتکەی‌ سەرکەوتنەکان.
کوڕی‌ موخلیست
#قوباد تاڵەبانی#
01-06-2017
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 8,037 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] دیارنەکری | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 01-06-2017 (8 سال)
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 01-06-2017 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 01-06-2017 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 8,037 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.25 چرکە!