ڕووداوەکانی کوشتن، خۆکوشتن و سوتان-ی ژنان لە شاری #کەرکووک#، تا دەچێت ڕوو لە زیادبوون دەکات و چالاکوانێکی ژن ڕایدەگەیەنێت، کە لە سەرەتای ساڵی تازەوە، بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، زۆرترین ژن له و شارە کوژراوە و ئەندامێکی ئەنجومەنیش، لاوازی هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک بە هۆکاری کوشتن و تەقەکردنەکان دەزانێت.
ڕۆژانە هەواڵی کوشتن یاخود خۆکوشتن یانیش سوتاندنی ژنان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاودەکرێتەوە و بەوتەی وتەبێژی بەڕێوبەڕایەتی پۆلیسی کەرکووک لە سەرەتای ساڵی 2017 ەوە تا ئێستا تەنیا لە بەڕێوبەرایەتییەکەی ئەوان هەشت کەیسی کوشتن و خۆ کوشتنی ژنان تۆمارکراون.
عەقید ئەفراسیاو کامل، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک، له و باریەوە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:لە سەرەتای ساڵی 2017 وە تاوەکو ئێستا هەشت ژن لە شارەکە کوژراون، ئه و ئامارە تەنها ئه و ئامارانە کە کەیسی کوشتنی ژنان لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی شارەکە تۆمارکراوە، حەوت ژن خۆیان کوشتووە و ژنێک-یش بە تۆمەتی ناپاکی هاوسەرگیری(خیانەت) لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوه.
15-03-2017
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,274 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!