کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  586,069
وێنە
  124,400
پەرتوک PDF
  22,119
فایلێن پەیوەندیدار
  126,461
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,210
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
59
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
629
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
864
شەهیدان 
2,692
کۆمکوژی 
7,159
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
163
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   رێژە 
274,973
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
سێ هەزار و 500 عەرەب لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ دامەزراون
پول: ئامار و راپرسیا
هەر وێنەیەک بەرامبەری سەدەها وشەیانە! هیڤیە پارێزگاری ل وێنەیێن دیرۆکی بکەن..
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
سێ هەزار و 500 عەرەب لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ دامەزراون
ئامار و راپرسیا

سێ هەزار و 500 عەرەب لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ دامەزراون
ئامار و راپرسیا

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سێ هەزار و 500 عەرەب لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ بەبڕیاری بارزانی دامەزراون، هاوکات بەشێک لە پێشمەرگەی تریش بۆ پارتی و یەکێتی دادەمەزرێندرێن و بۆ بزوتنەوەی گۆڕانیش بەناوی گەڕانەوەی سزادراوانی سیاسی چوار سەدکەس دادەمەزرێندرێن.
لەگەڵ بەردەوامی قەیرانی دارایی لەماوەی یەک ساڵدا، زیاتر لە هەشت هەزار پێشمەرگە دامەزراون ئەمە سەرەڕای لە شوێندانانەوە و بەشێکی زۆی ئەم پێشمەرگانەش عەرەبن و لە دەشتی نەینەوادان.
ساڵح گەڕگەڕی، کارگێڕی مەڵبەندی موسڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، سێ هەزار و 733 کەس ناونوسکران لە ناوچە و لقی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆئەوەی وەک پێشمەرگە دەست بە ڕاهێنان و دەوامی خۆیان بکەن.
وتیشی "ئەو پێشمەرگانە لە ناوچەی ئەتروش ڕاهێنان دەکەن و هەزار کەسیان ڕاهێنانیان تەواوکردووە و مووچە وەردەگرن".
بەوتەی ئەو بەرپرسەی یەکێتی، بەشێک لەو پێشمەرگانە خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و بەشێکی تریش خراونەتە سەر فەرماندەیی زێرەڤانی، کە گەورەترین فەرماندەیە و سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە.
کارگێڕەکەی مەڵبەندی موسڵی یەکێتی، ئاماژەی بەوەشکرد، دوو بەشی ئەو کەسانەی ناونوسکراون بە ڕەگەز عەرەبن و ئەوانی تر کوردن.
قادر ڕەزگەیی، بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، هەزار و 500 کەس بەناوی میلاکی زێرڤانی بۆ لایەنیکی سیاسی هەرێم لە ژێر ناوی مەجلیسی شەعب دامەزران و دەوامیش ناکەن و مووچە وەردەگرن.
مووچەی ئەو پێشمەرگانەی دامەزراون، جگە لە دەرماڵەی خێزان و منداڵ و پلەی بەرپرسیاریەتی، زیاتر لە 500 هەزار دینارە و مانگانە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەو ناوخۆ بۆیان دابیندەکرێت.
رەزگەیی ڕوونیدەکاتەوە، دوو هەزار کەسی تریش بە بڕیارێک بەناوی بڕیاری مەکتەب سەرۆک لە خەڵکی پارێزگای موسڵ کە بە ڕەگەز عەرەبن دامەزراون.
لەبارەی دامەزراندنی عەرەبەکانی موسڵ و پێشمەرگەکانی تر، بەرپرسێکی باڵا لە فەرماندەیی زێرەڤانی کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە تایبەت بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، سەرەتا بەرنامە هەبوو لە ناحیەی باتووش هێزێگی گەورە لە خەڵکی ئەو ناوچەیە دروست بکەین، دواتر بەرنامەکە سەرکەوتوو بوو هێزەکە پێکهێندرا.
بەپێی زانیارییەکان، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2014 تاوەکو 12ی کانوونی یەکەمی 2015، چوار هەزار و 759 پێشمەرگە ناونوسکراون.
لەمبارەیەوە بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکانی پەرلەمانی کوردستان، ڕوونیدەکاتەوە کە لەکۆی ئەو چوار هەزار و 759 پێشمەرگەیە، چوار هەزار و 57 پێشمەرگە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستات دامەزراون، هەروەها بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان 702 پێشمەرگە بوون، لە بزوتنەوەی گۆڕانیش بەناوی گەڕانەوەی سزادراوانی سیاسی چوار سەد پێشمەرگە دامەزراون.
لەبارەی ڕێکخستنی دەوامیان، قادر ڕەزگەیی وتی"پێشمەرگەکان بەسەر فەوجەکانی 1 شەنگال، 2 شەنگال، کاکەیی، شەبەک و فەوجی متەفەرقەی دهۆک لەگەڵ لیوای چواردە و فەوجی یەک لە لیوای 16 دابەشکراوە".
بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان، کە هاوکات ئەندامی لیژنەی پێشمەرگەیە دەڵێت "هەر پێشمەرگەیەکی ئاسایی کە دادەمەزرێت مووچەکەی لە پێنج سەد و یەک هەزار دینارە و سەرباری دەرماڵی خێزاند و منداڵ و پلەکەی، بۆیە دامەزراندنی ئەو پێشمەرگانە لەم قەیرانە دارایە کاریگەری دەبێت لەسەر باری دارایی هەرێم".
رەزگەیی کە بەدواداچوونی بۆ دامەزراندنی ئەو پێشمەرگانە کردووە و لیست ناوی پێشمەرگەکانی لەلایە، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند"پرسیارم لە وەزیری ناوخۆ کە وەزیری پێشمەرگەیە بە وەکالەت لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزارەتی پێشمەرگە کردووە بۆئەوەی تا چەندە ئاگاداری دامەزراندنی ئەو پێشمەرگانەن، لەوڵامدا وەزیری ناوخۆ و پێشمەرگە بە وەکالەت وڵامی پێ نەبووە و ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزارەتی پێشمەرگەش بێ ئاگایایی خۆیان لە پرسێکی وا دەربڕیووە".
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "بەهۆی قەیرانی داراییەوە ماوەی زیاتر لە ساڵ و نیوێکە هیچ کەسێک لەنێو وەزارەتی پێشمەرگە دانەمەزراوە، بەڵام پێشتر چەند فەوجێک بۆ کاکەیی و شەبەک و ئێزیدییەکان و پلەدارە کوردەکانی نێو سوپای عێراق کە دوای هاتنی داعش گەڕابوونەوە دامەزرێنراون.
لەبارەی دامەزراندنی عەرەب لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە، جەبار یاوەر وتی "لە وەزارەتی پێشمەرگە هیچ کەسێکی عەرەب دانەمەزراون، بەڵام ئەوەی باسدەکرێت کە لەسەر میلاکی زێرەڤانی دامەزراون، ئەوە پەیوەندی بەئێمەوە نییەو دەبێت پرسیار لە فەرماندەیی زێرەڤانی بکرێت".
- 19-01-2017
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,372 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 19-01-2017 (9 سال)
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 84%
84%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 19-01-2017 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 19-01-2017 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 6,372 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.204 چرکە!