کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  584,645
وێنە
  123,884
پەرتوک PDF
  22,079
فایلێن پەیوەندیدار
  125,545
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,177
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
58
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
629
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,388
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
863
شەهیدان 
2,667
کۆمکوژی 
7,085
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
162
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   رێژە 
273,051
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
وێرانکردن و کوشتاری بە کۆمەڵی خەڵکی حەلەب تاوانێکی نەبەخشراوە!
پول: بەلگەنامە
زانیاری یێن کوردیپێدیا ل هەمی دەم و جهێکیە و بو هەمی دەم و جهانە!
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
وێرانکردن و کوشتاری بە کۆمەڵی خەڵکی حەلەب تاوانێکی نەبەخشراوە!
بەلگەنامە

وێرانکردن و کوشتاری بە کۆمەڵی خەڵکی حەلەب تاوانێکی نەبەخشراوە!
بەلگەنامە

ئەم جەنگە پرکارەسات و وێرانکاریەی لە حەڵەبدا بەڕێوەدەچێت، درێژەی هەمان جەنگی پێنچ ساڵەی هێزە ئیمپریالیستی و ناوچەییەکان و تیرۆریزمی ئیسلامیە لە سوریا کە بەشێوەیەکی تراژیدی تر و خوێناویترو ژیانی خەڵکی ئەو شارە دەهاڕێت. کوشتارو وەحشیگەریەک کە بەسەر ژیانی خەڵکی ئەم شارەدا سەپێنراوە ئاکامی ڕاستەوخۆی پێداگری هەموو بەرەکانی جەنگەکەیە لەسەر سەرخستنی ئەجندای سیاسی خۆیان و بەدەست هێنانی مەدالیای سەرکەوتن لەسەر حسابی خوێنی هەزاران مناڵ و خەڵکی مەدەنی و بێدەرەتان و گیرخورادوو لەناو ئاگری شەڕەکەدا. ڕوسیاو هاوپەیمانەکانی دەیانەوێ لوتی ئەمریکا لە ناوچەکە بشکێنن، کە جەنگی “دژی تیرۆر” لە سوریا ئەو دەرفەتەی بۆ ڕەخساندن. ئەمریکاش لەپاڵ پڕوپاگەندەی پێچراوە لە ئینساندۆستی و ڕشتنی فرمێسکی درۆینە بۆ خەڵکی حەڵەب، سیناریۆیەک لە چەشنی حەڵەب لەناو بێدەنگی میدیای بەکرێغیراودا لە موسڵ بەڕێوەدەبات! ئەم دوو هێزە ئیمپریالیستە هەوسار پچڕاوەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا، لەناو ململانێی خۆیان لەسەر دابەشکردنەوەی جیهان لە نێوان خۆیاندا، لەسەر زەوی پڕ لە خێروبەرەکەتی تیرۆریزمی ئیسلامی و داعش وجەنگی “دژی تیرۆر” ناوچەکەیان کردوە بە گۆڕەپانی پێشبڕکێی کوشتاری خەڵکی مەدەنی و تاقیکردنەوەی تازەترین و پێشکەوتوترین تەکنۆلۆژیای جەنگی. سوپای پاسدارانی ڕژێمی ئینساکوژی ئیسلامی ئێران و چەکدارانی حزبوڵای لوبنانی بەکرێگیراوی و بەڵتەجی و شەبیحەکانی ئەسەد لەپاڵ بۆمبارانی فڕۆکەکانی ڕوسیادا بونەتە قارەمانەکانی شەڕی دژی داعش و بەرەی نوسرەو فەتحی شام. ئەمریکاش لەناو خوێن و خۆڵ و لاشەی مناڵانی حەڵەبدا شیوەن بۆ ئۆپۆزیسیۆنی ئیسلامی میانڕەو ی بەرەی نوسرەو فەتحی شام دەکات! کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی ئاسایش بوەتە مەیدانی نمایشی ڕیاکارانەو پرۆژەی بێگیان و بۆ خەڵکی حەڵەبیش هەرساتێکی بە بەهای لەدەستدانی ژیانی دەیان کەس تەواودەبێت!
ئه و داڕمان و وێرانکاریەی لەحەڵەب ڕودەدات و ڕژێمی دڕندەی ئەسەدو ڕژێمی ئینسانکوژی ئیسلامی ئێران و حزبوڵای جیرەخۆری ئێران، ناویان ناوە ئازادیی حەڵەب، لەوێنەی هەمان ئەو کارەساتەیە کە ئەمریکاو هاوپەیمانانی لەدوو مانگ لەمەوبەرەوە بەناوی ئازادکردنی موسڵەوە بەڕێیان خستووە. ئەو تاوانانەی دەرهەق بە خەڵکی مەدەنی ناوچەکەو حەلەب و موسڵ دەکرێت، نمایشی دڕندەیی و بەربەریەتی بۆرژوازی و ئیمپریالیزمی جیهانیە لەناو بێدەنگیەکی ترسناکی چینی کرێکارو خەڵکی ئازادیخوازی دنیا. ملیۆنەها ئینسان لە ماڵو حاڵی خۆیان دەردەکرێن و خانوەکانیان بەسەردا دەڕوخێنرێت. دەیان هەزاریان بە خوێن ساردیەوە لێ کۆمەڵ کوژ دەکەن و بە نرخی ئازادکردنیان دەرخواردیان دەدەن! لە بەشی ڕۆژهەڵاتی حەڵەب، دوای دەرکردنی تاقمە ئیسلامی و نەتەوەپەرستەکانی دۆستی ‌ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لەسعودیه و قەتەرو تورکیا، لەلایەن هێزەکانی ئەسەدو حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران وحزبوڵا بە پشتیوانی بۆردومانی کوێرانەی فڕۆکە جەنگیەکانی ڕوسیا، بەدەیان کەس لەخەڵکی مەدەنی ئیعدام کراون،‌ که ‌لەوانە‌ 11 یان منداڵن و 13 یان ژنن. بەجیا لەوەی کە لاشەیەکی زۆری قوربانیەکان و سەدان بریندار لەژێر داروپەردوی خانووە داڕوخاوەکاندا ماونەتەوە. بەڵام لەپاڵ ئەم تاوانە وەحشیانەیەدا بەرامبەر بەخەڵکی مەدەنی و بێچارەی حەڵەب، ڕوسیاو سوریا و تورکیا لەسەر ئەوە ڕێک دەکەون کە ئه و هێزە چەکدارە ئیسلامیانەی دۆستی تورکیا کە ‌لەشارەکەدا بوون، بە سەلامەتی شار بەجێبهێڵن! ئەوە بێجگە لەوەی کە دەیان هەزار کەس لە خەڵکی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی حەڵەب و شارەکانی دیکەی وەکو بارمتە بەدەستی ڕژێمی دڕندەی ئەسەدو ئۆپۆزیسیۆنی ئیسلامی دژی بەشەریەوە مامەڵەیان پێوە دەکرێت! ئەمە چ ئازادکردن و ڕزگارکردنێکە کە ‌قوربانیەکانی دەیان هەزارکەسه!؟
“ئازادکردن”ی حەڵەب لەهێزە ئیسلامی و نەتەوەپەرستەکانی هاوپەیمانی ئەمریکاو تورکیاو قەتەرو سعودیە و جێگرتنەوەی بە‌ هێزەکانی ڕژێمی سوریا و پاسدارو حزبوڵا بەسەرپەرشتی ڕوسیا، ناتوانێ پەیامێکی باشتر لەم سوتان و وێرانکاری و کوشتاری بەکۆمەڵەی خەڵکی هەبێت. ئەم جۆرە سیناریۆ کارەساتبارانە چارەنوسی هەموو ئەو ناوچانە دەبێ کە دەکەونە نێوان بەرداشی جەنگی جەمسەرە ئیمپریالیستیەکان و هاوپەیمانەکانیان و تیرۆریزمی ئیسلامیەوەو ئاسۆیەکی تاریک لە شەڕی قەومی و تائفی و مەزهەبی بەڕووی خەڵکدا دەکاتەوە و فرسەتێک بۆ جێگیری و ئارامی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ژیان و گوزەرانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش و کۆمەڵگا بەشێوەیەکی گشتی ناهێڵێتەوە.
‌حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، بەتوندی دژی جەنگ و وێرانکاری هێزو دەوڵەتە بۆرژوایی و ئیمپریالیستیەکان و گروپ و دەستەو تاقمە تیرۆریستە ئیسلامیەکان دەوەستێتەوە کە خەڵکی مەدەنی و بێدفاعی حەڵەبیان تێدا سوتاندوە. لە هەمان کاتدا ڕای دەگەیەنین کە نەخشەو سیاسەتێک کە ئەمریکاو ڕوسیا بەشوێنیەوەن بەناوی جەنگی دژی داعش و تیرۆریزمی ئیسلامیەوە سەرلەبەری درۆو ڕیاکارانەیە. ئامانجی ڕاستەقینەی ئەوان لەم شەڕەی بەناوی جەنگی “دژی تیرۆر”ەوە ناوچەکەیان تێوەگلاندوە لەپێناو ‌دابەشکردنی ناوچەکانی نفوزە لەنێوان خۆیان و بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی سەرمایەی ئیمپریالیستیە و جەنگێکی کۆنەپەرستانەو دڕندانەو خوێناویەو دەبێت خەڵکی ئازادیخوازی ناوچەکەو دنیا دژی بوەستنەوە. هەروەکو شەڕی تیرۆریزمی ئیسلامی لەدژی ئەو هێزو دەوڵەتانە، کە تا ماوەیەک لەمەوبەر خۆیان قەڵەویان دەکردن، هیچ پەیوەندیەکانی بە زوڵم و مەینەتەکانی خەڵکی چەوساوەی ناوچەکەو سوریاوە نیە. خەڵکی حەڵەب لەژێر سایەی دەسەڵاتی تیرۆریستانی نوسرەو فەتحی شام و داعش ژیان و کەرامەت و کەسایەتیەکان تێک شکێنراوە. دەبێ خواستی خەڵکی ئازادیخوازی دنیا ئەوەبێت کە شاری حەڵەب لە سەرجەم هێزە کۆنەپەرستە شەڕکەرەکان پاک بکرێتەوەو فرسەت بدرێتە دەست خەڵکی حەڵەب کە ئیرادەی سیاسی خۆیان لەدەست بگرن و هاوکاری بکرێن بۆ بنیات نانەوەی شارەکەو دەستپێکردنەوەی ژیانێکی ئاسایی و شکۆمەند!
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
19-12-2016
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,969 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 19-12-2016 (9 سال)
پارت / لایەن: ک. کرێکاری
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 90%
90%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 22-12-2016 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 22-12-2016 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 6,969 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.296 چرکە!