سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، لە 80%ی کۆمپانیاکان کارەکانیان ڕاگیراوە ئەوەش دەخاتەڕوو، بازاڕی زەوی و خانووبەرە بەڕێژەی لە 60% دابەزینی بەخۆوە بینیوە و ئاشکرایدەکات، بەبڕی 47 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا کراوە.
ئەحمەد ڕێکانی، سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی دواڕۆژدا کە دواتر بڵاودەکرێتەوە ئاشکرایدەکات، بەبڕی 47 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا کراوە، لەئێستاشدا وەبەرهێنان ڕووی لە سستبوون کردووە، بەشێکی هۆکارەکەشی بۆ ناکۆکییە سیاسیەکانی نێوان لایەنەکان دەگەڕێتەوە.
سەبارە بە کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ و کاریگەری لەسەر بازاڕی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەران دەڵێت "موسڵ شارێکی گەورەیە و بەئازادکردنەوەی ئەو شارە جووڵەیەکی گەورە دەخاتە ناو بازاڕی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لەبواری وەبەرهێنان لە بیناسازیدا، کاریگەیی لەسەر سەرجەم پارێزگاکان دەبێت بەتایبەتیش هەولێر و دهۆک، بەهۆی ئەوەی نزیکن لە موسڵەوە".
- 09-11-2016
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 10,442 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!