وەزارەتی خوێندنی باڵا جەخت لەسەر جێبەجێکردنی ئەو خاڵانە دەکاتەوە:
1. چاوخشانەوە بە ڕێژەی پاشەکەوتی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بەوشێوەیەی لە بڕگەی دووەمی خاڵی چوارەمی پڕۆژەی وەزارتەکەمان هاتووە.
2. خەرجکردنی سەرجەم ئەو شایستە دارایانەی ساڵی خوێندنی ڕابردوو کە خەرجنەکراوە تاکو 31-08-2016 وەک کرێی وانەی زێدەکی و سەرپەرشتیاری..هتد.
3. هەموو شایستە داراییەکانی ساڵانی پێش (2015) کە خەرجنەکراوە لەگەڵ کۆی بڕی موچەی پاشەکەوتکراوی مامۆستایان و فەرمانبەران بە ژمارە بخرێتە ژمارەی بانکی تایبەت بە مامۆستایان و فەرمانبەران خۆیان بەبێ ئەوەی مافی ڕاکێشانیان هەبێت تاکو چارەسەکردنی قەیرانی دارایی.
4. هەڵوەشاندنەوەی ڕێنمایی دارایی ژمارە (8)ی (2016) تایبەت بە کرێی وانەی زێدەکی مامۆستایان کە بەبێ پرس و ئاگاداری وەزارەتمان لەلایەن وەزارەتی دارایی دەرکراوە، بەڵکو کاربکرێت بە ڕێنمایی دارایی ژمارە (7)ی 2014 تایبەت بە هەمان مەبەست، کە بەهەماهەنگی نێوان وەزارەتمان و وەزارەتی دارایی دەرکراوە.
5.خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی (2015 -2016) کە تاکو ئێستا خەرجنەکراوە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 11,482 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!