بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: "میهران ئەمینی"لەلایەن هێزە ئەمنیەکان لەشاری سنە لە حەوتووی یەکەمی ڕەشەمەی1394هەتاوی دەست بەسەر کراوە.
هۆی گیرانی ئەم شارۆمەندە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات سەر ڕاست نەکراوەتەوە.
هەروادەوترێت "میهران ئەمینی "لە کاتی دەس بەسەرکردنیا لەماڵی باوکی بووەکە هێزەئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەرماڵیان و دوای لێدانی ناوبراو دەس بەسەریان کردوە.
میهران ئەمینی خەڵکی ئاوایی تەختەی سەربە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.تائەم کاتە کە هەواڵەکە بڵاودەکرێتەوە لەچارە نووسی میهران ئەمینی ئاگاداری لە بەردەست دا نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
28-02-2016
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9,780 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!