هۆشداریدان بۆ ڕاوەستاندنی ڕاوکردنی ئاسکەکانی سنوری گەرمیان بەردەوامی هەیەو ژینگەپارێزێکیش ڕایدەگەیەنێت لە 3 مانگی کۆتایی ساڵی 2015دا، سەد ئاسک لە گەرمیان کوژراون لە لایەن ڕاوچیەکانەوە. بێستون ژاڵەیی چالاکی بواری ژینگە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند" ڕاوچیەکانی گەرمیان بەشێوەیەکی سامناک دەستیان داوەتە ڕاوکردنی ئاسکەکانی سنورەکە و بەشیوەیەک ڕاویان دەکەن نزیک بونەتەوە لە قڕکردنیان و ئێمەش بەردەوام هۆشداری دەدەین بۆ ڕێگریکردن لەکوشتنی ئاسکەکان، بەڵام سودی نیە و ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕووی لە زیادبوونە ". ناوبراو وتیشی: ئێمە چالاکانی ژینگە دەمێکە هۆشداری لە تەشەنەسەندنێکی سامناک و قڕکەری ڕاوی ئاژەڵی کێوی لەگەرمیان ئەدەین، کە خەریکە قڕدەخاتە ئاسکەکانی گەرمیان و ڕەچەڵەکیان دەبڕێتەوە، بەپێی ئەو ئامارانەی کۆمان کردۆتەوە تەنیا لەماوەی 3 مانگی کۆتایی ساڵی 2015دا، 100 ئاسک لە گەرمیان کوژراون". بێستون ئاماژەی بەوەشدا " پیویستە ئەوەش بوترێ بەردەوام باس لە ڕاو کردنی ئاسکەکان دەکرێ لە لایەن بەرپرسانەوە و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین جار هوشداریمان داوەتە ئەو بەرپرسانە ". ژاڵەیی ئاشکرایشکرد" بەداخەوە کە دیاردەکە لە دوای ڕێنماییەکانی دەستەی چاککردن وپاراستنی ژینگە بەتایبەت ڕێنمایی "ژ1لە 28-04-2015"پێی ناوەتە قۆناغێکی ترسناک و ئەو مۆڵەتانەی بۆ ڕاوەتانجی دراون، زۆرخراپ بۆ ڕاوەئاسک و هەموو ئاژەڵە کێویەکان بەکارهێنراون". بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ڕۆژنیوز کەوتوە، نزیکەی 10 هەزار ئاسک لە گەرمیان بوونی هەیە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 13,608 جار هاتیە دیتن