لە مانگی حوزەیرانی 2014 ەوە هەتا ڕزگارکردنی ناحیەی گوڵاڵە لە دەست تیرۆریستانی داعش 168 پێشمەرگە شەهید بوون و ئەمڕۆ سێشەممەش مەراسیمی یادی ئه و شەهیدانە لە ڕێگای کۆباشی لەسەر ڕێگای ناحیەی سەعدییە بەڕێوە دەچێت.
خەلیل خوداداد، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە ناحیەی گوڵاڵە بە خەندانی ڕاگەیاند: "کاتژمێر 2:00 ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 29 ی کانونی یەکەمی 2015، لە ناوچەی کۆباشی لەسەر ڕێگای ناحیەی سەعدییە، مەراسیمی یادی ئه و پێشمەرگە شەهیدانە بەڕێوە دەچێت کە لە شەڕی داعش لە سنووری گوڵاڵە شەهیدبوون".
وتیشی لە ڕۆژی 8 ی حوزەیرانی 2014 ەوە هەتا ئازادکردنی گوڵاڵە لە کۆتاییەکانی مانگی تشرینی دووەمی 2014دا، 168 پێشمەرگەی دانیشتووی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان له و سنوورەدا شەهیدبوون.
ئەوەشی خستەڕوو لە مەراسیمەکەی ئەمڕۆدا کەسوکار و بنەماڵەی ئه و شەهیدانە ئامادەدەبن.
- 29-12-2015
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 10,512 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!