بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا ڕووداوەکانی هاتوچۆ بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە و لە ماوەی ئەم شەش مانگەدا 10 منداڵ بە ڕوداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەستداوە. نەقیب کارزان مەجید بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە گەرمیان ڕوداوەکانی هاتوچۆ زیادیان کردووە و لە ماوەی 6 مانگی ئەمساڵدا لە سنوری گەرمیان 171 ڕوداوی هاتوچۆ ڕویداوە و بەو هۆیەوە 32هاوڵاتی گیانی لە دەستداوە کە بریتین لە 17 پیاو و پێنج ژن و 10 منداڵ. وتیشی: ئەو 171 ڕوداوو لە گەرمیان ماوەی شەش مانگ ڕوویانداوە، 88 ڕوداویان لە ناو شارۆچکە و شارەدییەکانی ئیدارەی گەرمیان بووە و 83 ی تریشی لەسەر ڕێگا سەرەکییەکانی نێوان گەرمیان و شارو شارۆچکەکانی تر بووە. نەقیب کارزان ئاماژەی بەوەشدا لە ماوەی ئەم شەش مانگەی ساڵی 2015 دا لە 112 ڕووداو لە جۆری پێکدادان بووە و 24 ئۆتۆمبیلی گەورە و بچووک وەرگەڕاوە و سێ ڕوداوی بەیەکدا کێشان هەبووە لە گەڵ 32 ڕوداوی شێلان بووە.[1]
ڕۆژنیوز هۆشمەند کوردی
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 11,294 جار هاتیە دیتن