لەهەرێمی کوردستان و تەنها لەچوار مانگی یەکەمی ساڵی 2015دا زیاتر لەدوو هەزار جۆر توندوتیژی تۆمارکراوە و لەبەرامبەریشدا ژنان 2153 سکاڵایان تۆمارکردوە.
تایبەت، ئاوێنە: بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی توندوتیژی دژ بەئافرەتان لەهەمو کوردستاندا، تەنها لەمانگی یەک و دوو سێ و چوار، 80 ژن سوتاون، کە 28 ژنیان لەهەولێرو 18 لەدهۆک و 17 لەسلێمانی و پێنج لەگەرمیان و حەوت لەسۆران و پێنج لەراپەڕین، هەروەها 43 ژنیش خۆیان سوتاندوە.
هەر بەپێی ئه و ئامارە لەشارەکانی هەرێم 21 ژن کوژراون و 26ی دیکە خۆیان کوشتوە، هەروەها 2149 سکاڵاش تۆمارکراوە.
بەراورد بەساڵی ڕابردوش، لەکۆی چوار مانگی سەرەتای ساڵی 2014دا کە 2111 جۆر توندوتیژی لەجۆری کوشتن و خۆکوشتن و سوتان و خۆسوتاندن و تاوانی سێکسی و سکاڵا تۆمارکراوە، ئەمساڵ توندوتیژی زیادیکردوە.
- 10-06-2015
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,499 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!