کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  584,265
وێنە
  123,663
پەرتوک PDF
  22,058
فایلێن پەیوەندیدار
  125,269
ڤیدیۆ
  2,185
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,033
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,430
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,670
عربي - Arabic 
43,726
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,505
فارسی - Farsi 
15,617
English - English 
8,507
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,026
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,169
جهـ 
831
پارت و رێکخراو 
58
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
628
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,385
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
863
شەهیدان 
2,644
کۆمکوژی 
7,056
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
162
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,285
PDF 
34,630
MP4 
3,826
IMG 
233,005
∑   رێژە 
272,746
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
لە هەولێر کرێی خانوو ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات
پول: ئامار و راپرسیا
هەڤکارێن کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤا نەتەویی تومار دکەن..
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
لە هەولێر کرێی خانوو ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات
ئامار و راپرسیا

لە هەولێر کرێی خانوو ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات
ئامار و راپرسیا

سەرۆکی لقی هەولێری کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان دەڵێت بەهۆی بەردەوامیی هاتنی عەرەب بۆ شاری هەولێر، نرخی کرێی خانوو ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە و بە ڕێژەی 100% زیادبووە.
مەحمود ئیسماعیل، سەرۆکی لقی هەولێری کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان، بۆ بەرزبوونەوەی نرخی کرێی خانوو بەهۆی هاتنی ئاوارەی عەرەبەوە، خانوویەکی 100 مەتری دوو نهۆمی بەنموونە دێنێتەوە و دەڵێت پێشتر کرێیەکەی 250 – 300 دۆلار بوو، بەڵام ئێستا بووەتە 600 – 700 دۆلار.
کۆمەڵەکەی مەحموود لە ساڵی 2013 تەنیا 12 هەزار کرێنیشنی لەلای خۆی تۆمارکردبوو، بەڵام لە ماوەی ساڵێک و پێنج مانگی ڕابردوودا 5 هەزار کرێنشینی دیکەی بۆ زیادبووە.
مەحمود ئیسماعیل دەڵێت "بەهۆی هاتنی ئاوارەی عەرەب بە لێشاو نرخی کرێی خانوو بەردەوام لە هەڵکشان دایە، بەم هۆیەشەوە گرفت کەوتووەتە نێوان کرێنشین و خاوەن خانوو، بەدەیان کێشەی کۆمەڵایەتی لێکەوتووەتەوە".
ئەم کۆمەڵەیە یاداشتێکی ئاراستەی سەرۆکی پەلەمان و ئیدارەی پارێزگاری هەولێر و لایەن پەیوەندارەکان کردووە، بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ بەرزبوونەوەی نرخ و نیشتەجێبوونی ئاوارەی عەرەب لەنێو شار دابنرێ‌، ئەگەرنا لە داهاتوودا کێشەی کۆمەڵایەتی زۆر دەبێ‌.
92 هەزار خێزانی ئاوارە لە هەولێرن
بەپێی ئاماری پارێزگای هەولێر زیاتر لە 92 هەزار خێزانی عەرەب و مەسیحی لە پارێزگاکانی نەینەوا، ئەنبار، بەغدا، سەڵاحەددین و فەللوجە لە شاری هەولێر و دەوروبەری نیشتەجێن، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر گرانبوونی نرخی کەلوپەلی خۆراک و کرێ خانوو بەتایبەت دروستکردووە.
نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر، لە بەرنامەی ڕووداوی ئەمڕۆی کەناڵی (رووداو) گوتی "بەپێی مافە دەستورییەکان ئێمە ناتوانین ڕێ لەنیشتەجێبوونی ئاوارە عەرەبەکان لەشاری هەولێر بگرین، بۆیە ئەوانەی توانای بەکرێگرتنی خانوویان هەبووە لەنێو شار و شارۆچکەکان خانوویان بەکرێ گرتووە، ئەوانی دیکەش لەکەمپەکان نیشتەجێبوون کە ژمارەیان نزیکەی 7هەزار کەس دەبێ ". گوتیشی "راستە ئەوان کاریگەریان لەسەر بەرزبوونەوەی کرێ خانوو داناوە، بەڵام مانای ئەوە نییە ئەوان بەشێکی گەورەی گرفتی نیشتەجێبوون بن".
داتایان نییە
بەپێی ئاماری پارێزگای هەولێر لە 10 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 265 هەزار خانوو لە شاری هەولێر دروستکراون. ملیارێک و شەش ملیۆن دۆلاریش وەک پێشینەی خانووبەرە بەخەڵک دراوە، بەڵام هێشتا نەتواندراوە کێشەی نیشتەجێبوون چارەسەر بکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی سەرۆکی لقی هەولێر کۆمەڵەی داکۆکی لەمافی کرێنشینان، لەپارێزگای هەولێر لەژمارەی کرێنشینانی هەولێر لە سەرووی 35 هەزار کرێنشینەوەیە، بەڵام پارێزگاری هەولێر ئەم ژمارەیە بە "ناڕاست" وەسف دەکات و دەڵێت "بەهۆی ئەنجامنەدانی سەرژمێری و ڕووپێویی بۆ ژمارەی کرێنشینان هیچ داتاییەکی وردمان لەسەر ژمارەی ڕاستەقینەی کرێنشینان نییە، ئەو ژمارانەشی لەلایەن کۆمەڵەکانی کرێنشینان دەخرێتە ڕوو ڕاست نین، بەڵام پێشبینی دەکەین 12 تاوەکو 15 هەزار کرێنشین لە هەولێر هەبن ".
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەدا بۆ کەمکردنەوەی گرفتی نیشتەجێبوون هەر لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر 140 هەزار و 683 پارچە زەوی دابەشکردووە، شارەوانی قەزاو ناحیەکانیش 55 هەزار و 168 پارچە زەویان دابەشکردووە. هەروەها 18 هەزار پارچە زەوی لە قەزا و ناحیەکان بەکرێنیشان دراوە، عەقاراتی دەوڵەتیش 5739 پارچە زەوی دابەشکردووە کە سەرجەمیان دەکاتە 219 هەزار و 590 پارچە زەوی نیشتەجێبوون".
هەر بەپێی زانیارییەکانی نەوزاد هادی، لەرێگەی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون 77 هەزار و972 یەکەی نیشتەجێبوون مۆڵەتیان وەرگرتووە کە بەشێکی زۆریان تەواو بوون، لەم ژمارەیەش 8 هەزار و 536 یەکەیان لەرێگەی سندوقی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی کەمدەرامەت دروستکراون، 1452 شوقە دراوەتە خەڵکی کەمدەرامەت، 5000 خانووی کۆری بۆ خەڵکی کرێنشین لەژێر دروست کردن دان، ڕێگەیان بەدروستکردنی زیاتر لە30 هەزار خانوو لە گەڕەکەکانی مامزاوە، تووڕەق، سێبەردان و حەسارۆک داوە، دوای ئەوەی بەپێی ماستەر پلان کەوتنە نێو سنووری شارەوانییەکانی هەولێر.
سەرەرای دابەشکردنی هەزاران پارچە زەوی و دروستکردنی هەزاران یەکەی نیشتەجێبوون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەرزبوونەوەی نرخی کرێی خانوو لەسێ‌ ساڵی ڕابردوودا لە شاری هەولێر ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە، شارەزایانی ئەم بوارەش هۆکارەکەی بۆ لێشاوی هاتنی خێزانە ئاوارە عەرەبەکان دەگەرێننەوە.
سەیفەددین قادر، خاوەنی نووسینگەی سەحەر بۆ کڕین و فرۆشتن و بەکرێدانی خانوو لە هەولێر گوتی "بەهۆی هاتنی لێشاوی ئاوارە بۆ شاری هەولێر خواستێکی زۆر لەسەر خانووی کرێ هەیە، ڕۆژانە چەندین کەس ڕوومان تێدەکەن بۆ خانووی کرێ‌، دەتوانم بڵێم 90%یان عەرەبن".
بەهۆی زیادبوونی بەردەوامی کرێی خانوو، بەشی زۆری خاوەن خانووەکان تەنیا شەش مانگ گرێبەست لەگەڵ کرێنشین دەکەن، بۆ ئەوەی هەر کاتێک کرێ‌ زیادبوو، کرێکەیان لەسەر زیاد بکەن، یان لە خانووەکانیان دەربکەن. نووسینگەکانیش بۆ هەر گرێبەستێک 300 دۆلار لەهەردوولا وەردەگرن، بۆیە زوو زوو خاوەن خانووەکان لە بەرزبوونەوەی نرخ ئاگادار دەکەنەوە.
سەیفەددین دەڵێت "پێشتر بەردەوام 10 بۆ 15 خانووی کرێم لا هەبوو، بەڵام ئێستا لەبەر ئاوارەی عەرەب خانووی کرێ بەرناکەوێت".
لە دوای هەر هێرشێکی داعش بۆ سەر پارێزگا سوننەنشینەکان، لێشاوی هاتنی ئاوارەی عەرەب بۆ کوردستان زیاد دەکات. پارێزگاری هەولێر گوتی "تەنیا لەدوای گرتنی ئەنبار لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێر 13 هەزار و 250 کەس هاتوونەتە کوردستان".
کرێی خانوو لە هەندێک گەڕەکی شاری هەولێر:
- کرێی خانووی 100 -125 مەتر لە گەڕەکەکانی 94ی گوڵان، کارێزان، فەرمانبەران، 99ی زانکۆ و ڕۆشنبیری لە نێوان 500 – 600 دۆلار دایە.
- کرێی خانووی 150 – 200 مەتری لەو گەڕەکانە لە نێوان 800 تاوەکو 1000 دۆلار دایە.
- لە گەڕەکە ڕاقیەکان کە زۆربەی خانووەکانیان 150 – 250 مەترە، کرێی خانوو لە نێوان 1500 – 2500 دۆلار دایە.
- لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون وەک ئاشتی، لاوان، هیران ستی، ئایندە و..هتد. لە نێوان 600 – 800 دۆلار دایە.
زانیاری لەبارەی کرێنشینان و ئاوارەی عەرەب:
- 92 هەزار خێزانی عەرەب لە پارێزگای هەولێرن
- 35 هەزار کرێنشین لە شاری هەولێر هەن
- 90%ی ئەوانەی بەدوای خانووی کرێدا دەگەڕێن عەرەبن
- لە 10 ساڵی ڕابردوودا 256 هەزار خانوو لە هەولێر دروستکراون
- مۆڵەت بە دروستکردنی 78 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دراوە
- 25-05-2015
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,103 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: هەڤلێر
جوڕێ ئامار و ڕاپرسیا: کۆمەڵایەتی
جوڕێ ئامار و ڕاپرسیا: تاوانێت جەنگ
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 78%
78%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 25-05-2015 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 25-05-2015 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 3,103 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.14 چرکە!