رەڤەند گوهەرزی
بەرپرسی ڕاگەهاندن لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ڕایدەگەیێنێت، ئەو پیلانەی بۆ ڕۆژنی نەورۆز دامانابوو 100% سەرکەوتووبووە و هیچ ڕووداوێکی نەخوازراویش ڕوویانەدا.
رائید هێمن سلێمان، بەرپرسی ڕاگەهاندن لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک تایبەت بە خەندانی ڕاگەیاند : " ئەو بەرنامە و پیلانەی بۆ ڕۆژانی نەورۆز ئامادەکرابوو جێبەجێکراو هەمۆ بەشەکانی سەر بە بەرێوەبەرایەتیەکەمان لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان بە شدار بوون ".
وتیشی : " دوای تەواو پشووی جەژنی نەورۆز هیچ کێشە و ڕووداوێکی نەخوازراو لە دهۆک و دەورووبەری ڕووینەدا و ئەمەش جێی دڵخۆشیە و پیلانەکەمان 100% سەرکەوتوو بووە ".
رائید هێمن سلێمان، ئەوشی خستەروو : " سەرکەوتنی پیلانەکەمان بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە هێزە ئەمنیەکان و خەڵکی پارێزگای دهۆک پێکەوە هاوکار و پشتیوان بوون ".
بەرپرسی ڕاگەهاندن لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، ئاماژە بەوەشکرد : " تەنیا لە ڕۆژی یەکەمی جەژنی نەورۆز دوو ڕووداوی سووک لە یاری ئاگرین توومارکران ".
وتيشی : "لەگەڵ برا پێشمەرگەکانمان هاوسەنگەر دەبین بۆ پاراستنی دهۆک لە هەر جۆرە تاوانێک ".
- 24-03-2015
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,286 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!