بەڕێز:
هاوسەرۆکایەتی کۆما جڤاکا کوردستان.
بە بۆنەی سی و شەش هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستە بەڕێزتان و ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان و گەلەکەمان لە باکوری کوردستان دەکەم، هیوادارم ساڵی ئایندە، ئەم یادە لە کەش و هەوایەکەدا بکرێتەوە کە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا گەیشتبێتە ئەنجام و گەلی کورد لەو بەشەی کوردستان بە مافە ڕەواکانی خۆی شاد بوبێتەوە و بەرێز(عەبدوڵڵا ئۆج ئالان)یش بە ئازادی و سەرفرازی بگەڕێتەوە ناو گەلە خەباتگێرەکەمان، دوبارە پیرۆزبێت یادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان.
د. یوسف محەمەد صادق
سەرۆکی پەرلەمانی کورستان
27-11-2014
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 11,421 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!