رۆژنیوز ئارێز گەرمیانی
ئاستی کێشەکانی ژنان لە گەرمیان لە چاو ساڵانی ڕابردوو دەخرێتە ڕوو، بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی گەرمیان، ئاشکرایدەکات کوشتنی ژنان کەمی کردوە و دەستدرێژی کردنە سەر ژنان زیادی کردوە.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە گەرمیان، موقەدەم لەمیعە محەمەد دەربارەی کێشەکانی ژنان لەگەرمیان لە چاو ساڵانی ڕابردوو بە (رۆژنیوز)ی ڕاگەیاند ئەوەی دەیخەینە ڕوو ئامارەکانی دە مانگی ڕابردووی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان کە تێدا بەشێک لە شێوازی توندوتیژییەکان زیادی کردوە و بەشێکیشی کەم بووەتەوە و هەروەها هەندێکیش چارەسەری بۆ کراوە.
لە بارەی ئامارەکانەوە، لەمیعە محەمەد ووتی یەکێک لەو حاڵەتانەی توندوتیژی کە زیادی کردووە دەستدرێژی سێکسیە کە لەم ساڵدا لە بەرێوەبەرایەتیەکەمان (9) حاڵەت تۆمارکراوە بەراورد بە ساڵی پار کە (6) حالەت بووە زیادی کردووە. لە لایەکی تریشەوە حاڵەتی کوشتنی ژنان کەمی کردووە بە جۆرێک ساڵ پارە (5)حاڵەت تۆمارکراوە، بەڵام ئەمساڵ بوەتە (2) حاڵەت.
ئەو بەڕێوەبەر هەر لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاشکرایکرد لە ماوەی ئەم دە مانگەی ڕابردوودا (19) ئافرەت سوتاون و (7) حاڵەتی خۆسوتاندنی ئافرەت هەبووە.
بەرێوەبەری توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو لە ئەمساڵدا 750 ژن و کچ سکاڵایان تۆمارکردووە دژ بەو کەسانەی کە توندوتیژیان بەرامبەریان کردوە و ئێمەش وەک بەڕێوەبەرایەتی (250) حاڵەتمان لەو ڕێژەیە چارەسەر کردووە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,521 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!