خەندان، ڕەڤەند گوهەرزی
#زەمبیل فرۆش# کەسێکی کورد بووە و ناوی تەواوی بەپێی بەڵگەنامەی مێژوویی میر سەعید کوڕی میر حەسەنی دیار بەکرە، مەزارەکەی دەکەوێتە ڕۆژاوای ناحیەی باتیفا، سەر بە قەزای زاخۆ.
بەیتی زەمبیل فرۆش لە بنەرەتدا دەقێکی کوردی فلکلوری کوردی کۆنە. ناوەرۆکەکەی دەربڕینێکە لە چۆنیەتی ڕووداو و سەربوردەی زەمبیل فرۆش.
هەندێک سەرچاوەی تایبەت دەڵێن، ئەم بەیتە فلکلۆریە بەرێگای مەلا و دەروێش و فەقیەکانەوە لە سەرانسەری کوردستان بە شێوازەکانی بادینی و هەورامی و سۆرانی و بۆتانی و موکریانی وتراوە و بڵاوی کردوتەوە.
هەر له و سەرچاوانەدا هاتووە، شوێنی ڕووداوەکەی زەمبیل فرۆش کەلها زەمبیل فرۆش بووە لە شاری فارقین سەر بە پارێزگای ئامەد بووە.
چەند پارچەیەک لە بەیتی زەمبیل فڕۆش :
زەمیل فرۆش زەمبیلا تینە
رەبەنوو زەمبیلا تینە
سۆک و محەلا دگەرینە
گول خاتوون دچە و دبینە
ئاقل دچە و سەودا دمینە
--- --- --- --- ---
زەمبیل فرۆش لاوکێ دەروێشە
رەبەنوو لاوکێ دەروێشە
کەرەمبکە تۆ وەرە پێشە
بهایێ زەمبیلێت خوە بێژە
--- --- --- --- ---
خاتونێ وەز توبەدارم
حۆرمەتێ ئەز توبەدارم
ئەز ژ ڕەبێ ژوری نکارم
زاروک برچینە ل مالێ[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 22,622 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!