بەپێی ئامارێکی سەنتەری هەماهەنگی هاوبەشی کەلار، کە وێنەیەکی دراوەتە خەندان، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا 563 ڕووداو، تۆمارکراون، کە بریتین لە ڕووداوی کوشتن و هاتوچۆ و سووتانی ژنان و چەندین ڕووداوی دیکە.
بەپێی ئامارەکە، لەماوەی سێ مانگدا 116 ڕووداوی هاتوچۆ لە سنوورەکەدا تۆمارکراوە کە بەهۆیانەوە 155 کەس برینداربوون و 20 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش لە کاتێکدایە لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2013 تەنها 101 ڕووداو تۆمارکرا.
هەر له و سێ مانگەدا پێنج کەس کوژراون و دوو کەسیش خۆیان کوشتووە و شەش کەسی دیکەش هەوڵی خۆکوشتنیان داوە، هەر له و ماوەیەدا شەش ژن لە سنوورەکەدا سووتاون، هاوکات 17 ماڵ و دوکان سووتاون و یەک ئۆتۆمبێلیش گڕی تێبەربوو، ئەمەش لە کاتێکدایە لە ساڵی 2013 و لە یەکەم سێ مانگدا شەش کەس کوژراون و یەک کەسیش خۆی کوشت، بەڵام نۆ کەس هەوڵی خۆکوشتنیان دا.
لە ئامارەکەدا، ڕوونکراوەتەوە، کە لە مانگەکانی کانوونی دووەم و شوبات و ئازاری ئەمساڵ، حەوت هاوڵاتی ونبوون و 24 ڕووداوی شەڕکردنیش ڕوویداوە لەگەڵ پێنج دزیکردنی ماڵان و یەک دزیکردنی ئۆتۆمبێل.
هاوکات پێنج لافاو کەوتوونەتەوه و سێ کەس لە ئاودا خنکاون و یەک کەسیش بەهۆی شۆرتی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.
- 02-04-2014
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,784 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!