کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  585,144
وێنە
  124,147
پەرتوک PDF
  22,098
فایلێن پەیوەندیدار
  125,975
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,862
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,576
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,731
عربي - Arabic 
43,937
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,188
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
58
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
629
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
863
شەهیدان 
2,678
کۆمکوژی 
7,122
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
162
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,447
PDF 
34,695
MP4 
3,834
IMG 
234,120
∑   رێژە 
274,096
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
حکومەتی بنکەفراوان ناتوانێ وەڵامدەرەوەی خواست‌و ئومێدەکانی خەڵک بێت!
پول: بەلگەنامە
کوردیپێدیا و هەڤکارێن وێ، هەردەم یارمەتیدەردبن ژبو خوەندەکارێن زانینگەهێ و خوەندنا بلند بو بدەست ئێخستنا چاڤکانیێن پێدڤی!
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
حکومەتی بنکەفراوان ناتوانێ وەڵامدەرەوەی خواست‌و ئومێدەکانی خەڵک بێت!
بەلگەنامە

حکومەتی بنکەفراوان ناتوانێ وەڵامدەرەوەی خواست‌و ئومێدەکانی خەڵک بێت!
بەلگەنامە

زیاتر لەچوار مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەماندا تێدەپەڕێت و هێشتا حزبە سەرەکیەکانی بۆرژوازی، بەدەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنەوە، کە بڕیاربوو پێکەوە حکومەتێکی بنکە فراوان لەژێر چەتری کابینەی هەشتەمدا بۆ چینی بۆرژوازی پێکبهێنن، بەرێکەوتنێکی کۆتایی نەگەیشتوون. ئەمەش نیشانەی چەند دەستەیی و قەیرانیکی سیاسی نێوخۆی خانەوادەی بۆرژوازی کوردو حزبە سەرەکیەکانیەتی. بەڵام هەرچۆنێک بێت کۆنترۆڵکردنی بازاڕی کارو سەرمایە و بێدەنگکردنی جەماوەری ناڕازی، لەفەزای سیاسی ئێستای کوردستان و ناوچەکەدا یەکخستن و کۆکردنەوەی حزبە بۆرژوازیەکانی نێو دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن لەژێرچەتری کابینەی هەشتەمی حکومەتدا کردۆتە یەکێک لەپێداویستیەکانی ئەم دەورەیەی چینی بۆرژوازی کورد. پەیامەکانی سەرانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن، بەدوای هەڵبژاردندا، سەبارەت بە"شەقامی ئارام و حکومەتی بنکەفراوان" ئەم ڕاستیە دەسەلمێنێ. بەواتایەکی تر بەرژەوەندیە سیاسی و ئابوریەکانی چینی بۆرژوازی لە کوردستان پێویستی بە ڕەخساندنی هەلومەرجێکی ئارام و جێگیری سیاسی هەیە لەبەردەم سەرمایەداران و خاوەن کۆمپانیاکاندا، بۆرژوازی کوردو حزبەکانی لەئێستادا لەوە گەیشتوون کە درێژەکێشانی هەلومەرجی پشێوی و تەنگژەکانی نێوانیان کەلەماوەی چوارساڵی ڕابردوودا بردیانە پێشەوە، هەلومەرجێکی نەخوازراو و مەترسیدارەو درێژەپێدانی ئەو ئەگەرە بەهێزدەکات کە ناڕەزایەتیەکانی خەڵک چاڕەنوسی دەسەلاتی هاوبەشیان لەبنەوە هەڵتەکێنێ. ئەم هۆکارەیە کەوایکردوە هەموو حزب و هێزەکانی بۆرژوازی باس لەحکومەتی بنکە فراوان بکەن‌.
لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی پەرلەماندا هێزە ئۆپۆزسیۆنە بۆرژواییەکان(گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی) پڕوپاگەندەی ئەوەیان دەکرد کەئەوان زۆرینەی دەنگەکان مسۆگەر دەکەن و دەسەڵات و حکومەت دەگرنە دەست و کۆتایی بەدەسەڵاتی پارتی و یەکێتی دەهێنن! تەنانەت دروشمی سەرەکی گۆڕان "بەرەو دەسەڵاتدارەتیەکی نوێ" بوو. بەڵام ئاکامەکانی دەنگدان بەکردەوە دەسەڵات هەر لەدەستی پارتی بەپلەی یەکەم و یەکێتیشی لە پلەی دووەمدا هێشتەوە. بەمجۆرەش کابینەی هەشت، هەرناوێکی لێبنرێ ناتوانێ لەدرێژەی هەمان ڕەوتی شەڕو ئاشتی و ڕیکەوتنی ئەم حزبانەی بۆرژوازی کوردو سیاسەتەکانیان لەبەرامبەر کرێکاران و زەحمەتکێشاندا نەبێ. شەڕو ئاشتیەک کەهیچ پەیوەندیەکی بەماف و ئازادی و باش بژێوی هاوڵاتیانی کوردستانەوە نەبووە و نییە. لەمەش زیاتر ئەو پڕوپاگەندانەی ئۆپۆزسیۆن لەکاتی هەڵبژاردنی پەرلەماندا دەیانکرد، گوایە لەڕێگای دەنگدان و هەڵبژاردنەوە دەتوانن دەسەڵات لە دەستی یەکێتی و پارتی دەربهێنن، بووە بڵقی سەرئاو، هەربۆیە ئێستاش باس لەدابەشکردنی دەسەڵات و پێکهێنانی حکومەتی بنکەفراوان و بەرکەوتەی هەڵبژاردن دەکەن.
بارودۆخی سیاسی کوردستان لە چوار مانگی ڕابردودا ئەو ڕاستیەی سەلماندەوە کەسیستەم و دەسەڵاتێک کە ئەحزابی بۆرژوازی کورد بەدرێژایی 22ساڵی ڕابردوو دایمەزراندووە، بەتوندی گرێدراوە بەهێزی میلیشیاو کۆنترۆڵی بازاڕو تاڵانچێتی و دەزگای سەروخەڵکی واوە کەهیچ جێگایەکی بۆ دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەڕێگای سندوقەکانی دەنگدانەوە نەهێشتۆتەوە. تەنانەت بەشداری پێکردنی ئەم یان ئەو حزب لەحکومەتدا، توانای چەکداری و ملدان بەکارنامەی تاڵانچێتی حزبی باڵادەست و ڕاوەستان لەژێر سایەی یەکێک لە دەوڵەتانی ناوچەکەی پێوێستە.
کابینەی هەشتەم، کەلەژێر ناوی"حکومەتی بنکەفراوان"دا دەهۆلی بۆ دەکوترێ و وەکو مژدەدەری بەدیهاتنی ئاوات و ئامانجەکانی خەلکی کوردستان بانگەشەی بۆدەکرێ، لەراستیدا و لەئەگەری پێکهاتنیدا جگەلە یەکدەستکردنی لایەن وحزبەکانی چینی بۆرژوازی کورد بەرامبەر چینی کرێکارو جەماوەری زەحمەتکێش و ئازادیخوازانی کۆمەڵگاو درێژەدان بەهەمان کارنامەی سەرکوتگەری و دزی و تاڵانی و کۆنەپەرستی و بەرینکردنەوەی جیاکاری چینایەتی، کەکابینەکانی پێشوتر بەڕیوەیان بردووە شتێکی زیاتر نابێت. خەسڵەتی سیاسی و چینایەتی چووت حیزبی یان فرەحیزبیی بۆرژوازی کورد ناکۆکە لەگەڵ بەرژەوەندیەکانی کرێکاران و زەحمەتکێشان و دابینبوونی سەرەتاییترین مافی ئینسانی. بێگومان ئەحزاب و کابینەیەکی حکومەتی بەم خەسلەت و ناوەڕۆکە سیاسی و چینایەتیەوە، ئەتوانرێ چ کارنامەیەکی بۆ قازانجی هاوڵاتیانی لێ ڕەچاوبکرێ، جگەلەوەی ئامارەکانی کوشتن وخۆسوتاندنی ژنان و قوربانیانی شوێنی کار و ژمارەی کرێنشینی و تیرۆری ئاشکرای ڕۆژنامەنوسان و دەستگیرکردن و دانی بەدادگای ڕەخنەگران و ئازادیخوازان و پەلاماردانی لایەنی نەیار و لەبێکاری دا هێشتنەوەی دەیان هەزار گەنج و فتوای مەلاکان، بەرەوسەرەوە بچێت. چ شتێک لەم کابینەیەو حزبە پێکهێنەرەکانی ڕەچاودەکرێت جگەلە پەرەدان بەگرانی و کەمی کرێ و مووچەی کرێکاران و فەرمانبەران و لێگرتنەوەی خزمەتگوزاریەکان و نانەوەی پشێوی و بارگرژی!؟ حکومەتی بنکەفراوانی بۆرژوازی لەکاتێکدا وەکو حکومەتی چینی بۆرژوازی ئەرکی بریتی دەبێت لە درێژەدان بە چەوسانەوەی ئابوری و سیاسی چینی کرێکارو زەحمەتکێشان و سەرجەم جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان، هاوکات ڕەسمیەت بەخشینە بە قبوڵکردنی باڵادەستی پارتی لە دەسەڵات و سیاسەتی کوردستاندا لەلایەن حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی پێشوەوە.
بەڵام لەکەشوهەوای سیاسی ئێستای کوردستان و ناوچەکەدا، پێکهێنانی کابینەی هەشت و کۆکردنەوەی حزبەکان لەحکومەتی بنکەفراواندا، کارێکی ئاسان و بێ گرێوگۆڵ نیە بۆ بۆرژوازی کورد، بەتایبەتی کەناکۆکی بەرژەوەندی حزبەکان و وەرگرتنی ئیمتیازات و پلەوپایەی حکومی و پۆستەکانی دەسەڵات، لەپاڵ حکومەتێکی دیفاکتۆی یەکێتی و پارتیدا، ڕیگەی لەبەردەم سازدان و ڕیکەوتنیان بۆ پێکهێنانی ئەم کابینەیە سەختکردووە. لەلایەکی تریشەوە گرفتەکانی سەر ڕیگای پەرەسەندنی ئابوری سەرمایەداری کوردستان و نەبوونی دەوڵەت، کەبەردەوام کۆمەڵگای کوردستانی لەنیو نائارامی و گێژاو و تەنگژەی سیاسی ناوخۆو ناوچەیدا ڕادەگرێ، هاوکات بەرینبوونەوەی ڕۆژ لەدوای ڕۆژی جیاوازی چینایەتی و بەم پێیەش بەرینبوونەوەی نارەزایەتی کۆمەڵایەتی بەڕووی بێمافی و سەرکوتی ئازادیەکان و بێکاری و هەژاری و نەبوونی خزمەتگوزاریەکاندا چارەنوسی حکومەتی فرەحیزبی و بنکەفراوانی بۆرژوازی و گشت دەسەلاتی بۆرژوازی کورد لەبەردەم مەحەکدا دادەنێ. ئەگەر بەم هەموو گرێوگۆڵانەوە کابینەی هەشتەم بەهەر پێکهاتێکی حزبیەوە بۆ پارتی سەربگرێت، هێشتا ئەو دەرفەتە بەکراوەیی لەبەردەم خەباتی چینی کرێکارو جەماوەری نارازی‌ کوردستاندا دەهێڵێتەوە، کەبۆ کۆتاییهێنان بەگشت دەسەڵاتی بۆرژوازی، لەیەک بزوتنەوەی شۆڕشگێرانەو ڕادیکاڵ و سەربەخۆی چینایەتیدا خۆیان سازبدەن و بێنە مەیدانی ململانێی سیاسی کۆمەڵایەتی کوردستانەوە.
کرێکاران و زەحمەت کێشان و ئازادیخوازانی کوردستان، نەک هەر نابێ هیچ خۆشخەیاڵیەکیان بەکابینەی تازەو وەعدو بەڵێنی چاکسازی و ئاوەدانی ئەم حکومەتەو حزبە پێکهێنەرەکانی هەبێ، بەڵکو دەبێ بەبەربەستی سەرەکی سەر ڕیگای وەدیهاتنی کەمترین باشبوونی ژیانی خۆیانی بزانن و لەبەرامبەریدا ڕیزی خەبات و ناڕەزایەتیەکانیان یەکگرتوو ڕیکخراوبکەن. پێویستە هەرلەئێستاوە زۆرترین و فراوانترین ناڕەزایەتی جەماوەری لەسەر مەسەلەی ئازادیەکان و تیرۆرو مووچەو کوشتنی ژنان و بەتالانبردنی داهاتی نەوت و گەندەڵی و خزمەتگوزاریەکان و بێکاری.. ڕووبەڕووی دەسەلات و حزبەکان بکرێتەوە. حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان لەڕیزی پێشەوەی ئەم ئەرک و خەباتەدا بەتەواوی تواناوە تێدەکۆشێ.
مەکتەبی سیاسی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
12-02-2014
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,155 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 12-02-2014 (11 سال)
پارت / لایەن: ک. کرێکاری
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 91%
91%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 14-02-2014 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 08-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 6,155 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.516 چرکە!