- نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بۆ هاوڵاتی ع. ح. تەمەن 50 ساڵ ئەنجامدرا ئەمەش دوای ئەوەی سەعات 1:30 بەهۆی قرتانی قۆڵی چەپیەوە بە مشاری دارتاشی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا. لەدوای نەشتەرگەریەکە کە لە سەعات دوو ی پاش نیوەڕۆوە بۆ سەعات 9 ی شەوی خایاند توانرا قۆڵە بڕواکە بچێنرێتەوە.
- لە بازاڕی سەر دۆمیز لە کەرکووک دوو بۆمبی چێنراو تەقینەوە، بەهۆیەوە 12 کەس برینداربوون کە پێنجیان پۆلیسین و سیانیان ئاسایشن.
- لە گوندی دسکەرەی خوارووی سەر بە قەزای شارەزوور، دوو کرێکاری بە ڕەگەز عەرەب لە کێڵگەیەکی پەلەوەریدا گیانیان لە دەستدا.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 15,065 جار هاتیە دیتن