هوشەنگ ڕەزایی خەڵکی شاری نەهاوەند سەر بە پارێزگای هەمەدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕێکەوتی 29ی جۆزەردان ساڵی 1389ی هەتاوی، لە شاری تاران لە لایهن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ هۆدەی تایبەتی ئەوە وەزارەتخانەیە واتە هۆدەی ژمارە 209ی گرتوخانەی ئەوین دەگواسرێتەوە، ئەو گیراوە لە مانگی بانەمەڕی ساڵی 1391، دوای 1 ساڵ و نیو ڕاگیرانی لە هۆدەکای ژمارە 209 و 350ی گرتوخانەی ئەوین، لە سەرەتای مانگی بانەمەڕ بۆ گرتوخانەی ڕەجایی شاری کەرەج گواستراوەتەوە.
ئەو گیراوە بە تاوانی تەناهی و هەروەها ئەندامێتی یەکێک لە هێزە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، لەلایەن بەشی 28ی دادگای شۆڕش بە سەرۆکایەتی قازی مۆقیسە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا دەسەپێندرێ.
- 08-01-2014
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9,443 جار هاتیە دیتن