خەندان- ڕەڤەند گوهەرزی
سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی کوردستان لقی دهۆک ئاماری گیانلە دەستدانی کرێکاران و ئه و زەرەرو زیانە گیانيانەی بەر کرێکاران کەوتوون لەمساڵدا له و پارێزگایە ئاشکراکردو ڕاگەیاند، لەماوەی ئەمساڵدا 19 کرێکار لەسەرکار گیانیان لەدەستداوە.
لە کونگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، عیسا نەسری، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی کوردستان لقی دهۆک، ڕایگەیاند، " لەمساڵدا 144 کرێکار لە دهۆک خانەنشین کراون و 19 کرێکاریش لە سەرکار گیانیان لە دەست داوە و 30 کرێکاریش بریندار بوون".
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو کە،" لەمساڵدا، سەندیکا 15 هەزار و 902 ناسنامەی بو کرێکارانی ناوخۆو بیانی دروست کردووە"، وتیشی: لەئێستادا 815 کرێکاری ژن لە دهۆکە کاردەکەن.
عیسا نەسری، ئاماژەی بەوەشکرد کە،" سەندیکا لەماوەی ئەمساڵدا 167 کەیسی کێشەی کرێکارانی چارەسەر کردووە و ئه و کەیسانەشی کە ماون ڕەوانەی دادگای کردوون.
بەهۆی نەبوونی مەرجی پاراستنی گیانی کرێکاران لەکاتي کارکردن لەپرۆژەکاندا، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لەکرێکار لەهەرێمی کوردستان گیان لەدەست دەدەن، هەروەک ژمارەیەکی دیکەشیان دووچاری زیانبەرکەوتنی جەستەیی و تەندروستیی دەبنەوە.
- 26-12-2013
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,995 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!