خەندان ڕەڤەند گوهەرزی
بەڕێوبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی پارێزگای #دهۆک# ئاماری هەشت مانگی ڕابردووی ڕووداوەکانی هاتوچۆی ڕایگەیاند و تێیدا هاتووە کە 831 ڕووداوی هاتوچۆ، بووەتەهۆی کوژران و برینداربوونی نزیکەی سێ هەزار کەس.
ئازاد تاها بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک تایبەت بەخەندانی ڕاگەیاند : لە هەشت مانگی ڕابردووی ئەم ساڵدا لە سنووری پارێزگای دهۆک 831 ڕووداوی هاتوچۆ ڕویداروە و دوو هەزار و 998 کەسیش بوونەتە قوربانی.
ئازاد تاها ئاماژەی بەوەشکرد کە زۆربەی ئەو ڕووداوانە لە (دهۆک و #زاخۆ# و شێخان و #ئامێدی# و فیشخابوور) ڕویانداوە و لە ئەنجامیشدا 171 کەس گیانیان لەدەست داوە و 2827 کەسیش برینداربوونە.
بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی دهۆک ئاماژە بەوەشکرد کە هۆکاری سەرەکیی ئەو ڕووداوانە، خراپیی ڕێگای هاتوچۆ و لاوازی ئاستی هۆشیاری شوفێراو بووە لە کاتی لێ خورینی ئوتومبێلەکانیان. [1]
#09-10-2013#
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,322 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!