بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی #وەزارەتی ئەوقاف# و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە لە 22ی ئەم مانگەوە کاروانی حاجیانی هەرێم بەرەو سعودیە بەڕێدەکەوێت و خەرجی هەر حاجیەکیش
چوار ملیۆن و 200 هەزار دینارە.
#هەولێر#، ئاوێنەینوز: مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم کە سەرپەرشتی تیمی ڕاگەیاندنی حەجیش دەکات، لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەر حاجیەکی هەرێم ئەمساڵ چوار ملیۆن و دوسەد هەزار دیناری لێوەرگیراوه و ئەوەش کۆی گشتی خەرجیەکانییەتی بەکرێی فڕۆکە ڕۆیشتن و هاتنەوه و ئوتێل لە هەردو شاری مەککه و مەدینه و هاتوچۆی ناو سعودیە بۆ ماوەی نزیکەی مانگێک.
ناوبراو وتیشی، بەپێی خشتەیەی فڕۆکەوانیی کە لە بەغداوە بۆ گواستنەوەی حاجیانی هەرێم درانراوە لە 22ی ئەم مانگەوە کاروانی سەفەری حاجیان لە هەردو فڕۆکەخانەی هەولێر و #سلێمانی#یەوە دەست پێ دەکات و لە29ی ئەم مانگەدا دوا کاروانی حاجیان دەگەنە سعودیە.
سەبارەت بەژمارەی حاجیان و ئامادەکارییەکانی حەج نەقشبەندی وتی، ئەمساڵ 3720 حاجی لە هەرێمی کوردستانەوە فەریزەی حەج بەجێدێنن و هەموو ئامادەکارییەکان بۆ سەفەری حەج تەواو بوه و تیمێکی پزیشکی و زیاتر لە 70مورشیدو موفتی یاوەری حاجیان دەبن، هەروەها ئافرەتان ڕێژەی 37%ی حاجیانی هەرێم پێکدێنن. [1]
#15-09-2013#
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,598 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!