کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  584,396
وێنە
  123,763
پەرتوک PDF
  22,069
فایلێن پەیوەندیدار
  125,418
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,177
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
58
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
629
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,388
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
863
شەهیدان 
2,667
کۆمکوژی 
7,085
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
162
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   رێژە 
273,051
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
ملیاردێرەکانی کوردستان چەند کەسن و سەرمایەکیانیان چەندن؟
پول: ئامار و راپرسیا
کوردیپێدیا، دیروکا ڕوژ ب ڕوژێ یا کوردستان و کورد دنڤیسیت..
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
1 دەنگ 5
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ملیاردێرەکانی کوردستان چەند کەسن و سەرمایەکیانیان چەندن؟
ملیاردێرەکانی کوردستان چەند کەسن و سەرمایەکیانیان چەندن؟
کۆمپانیاکانی نزیک لەهەردوو حزبی دەسەڵاتدار لەڕیزی پێشەوەی دەوڵەمەنترین بزنسەکانی کوردستانن کە سەرمایەکەیان ملیارێک دۆلاری تێپەڕاندوەو ژمارەیان بەپێی ڕاپۆرتێکی فەرمی 30 ملیاردێرە.
بەشێکی زۆری ئەو ملیارێرانە لەدوای ساڵی 2013وە سەریان هەڵداوە، دوای ئەوەی یەکەم قۆناغی ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد، دواتر لە 2006دا یاسای وەبەرهێنان دەرفەتی زیاتری بۆ ڕەخساندن، یاسای نەوتو گازیش لە 2007دا ئەوەندەی تر هەنگاوەکانی بۆ کورت کردنەوە.
یاسین مەحمود وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان بۆ هاوڵاتی ئاشکرا کرد (لەهەرێمی کوردستاندا 30 کەسو کۆمپانیا خاوەنی زیاتر لەملیارێک دۆلارنو 10 هەزارو 800 کەسیش خاوەنی سەرو پێنج ملیۆن دۆلار دەبن).
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو (تەنها لەوەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنو شارەوانیو گەشتوگوزارو دەستەی وەبەرهێنانو وەزارەتی بازرگانیدا بەبەهای 35 ملیار دۆلار مۆڵەت دراوە لەماوەی 2003 بۆ کۆتایی 2012).
وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد کە پرۆسەی ئازادی عێراق واقعێکی هێناوەتە پێشەوە کە هەندێ کەس ئەو کاتەیان بەفرسەت زانی بۆ کڕینەوەی سەدان دۆنم زەوی لەشوێنی ستراتیژیداو دواتر فرۆشتیانەوە بەقازانجێکی زۆر.
گروپی فاروق کە لەلایەن فاروق مەلا مستەفا خاوەندارێتی دەکرێت، یەکێکە لەگەورەترین کۆمپانیاکانی عێراقو هەرێمی کوردستان، ئەم گروپە چەندین پڕۆژەی گەورەی لەهەرێمی کوردستاندا بنیاتناوە، کە یەکێک لەپڕۆژە گەورەکانی کۆمپانیای ئاسیاسێڵە بۆ گەیاندن.
کۆمپانیای ئەڵتای فەرەنسی بۆ توێژینەوەی بەبازاڕکردن لەساڵی 2012دا ڕایگەیاند کە ئاسیاسێڵ براندی بازرگانیی یەکەمە لەعێراقدا.
دواتریش کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بەڕەسمی ڕایگەیاند (25% پشەکانی بەبەهای یەک ملیارو 220 ملیۆن دۆلار فرۆشراوە(. بەم پێیەش سەرمایەی ئەو کۆمپانیایە بەلایەنی کەمەوە چوار ملیارو 880 ملیۆن دۆلار بوە ساڵیک لەمەوبەر.
هاوکات گروپی فاروق خاوەندارێتی هەریەکە لەپڕۆژەکانی شاری جوان بەسەرمایەی 400 ملیۆن دۆلارو هۆتێڵ بەرانانو سەنتەری پزیشکی فاروق دەکات.
محەمەد کەریم، ئەندامی مونتەدای ئابوری کوردستان بەهاوڵاتی وت (هەموو ئەوانەی سەرمایەدارنو گەشتونەتە ملیار دۆلار، یان هی حزبە یان ئەشخاسی ناو حزبە، یان کەسێک بەڕەمزی سەرپەرشتی کۆمپانیاکە دەکاتو چەند کەسێکی حزبی لەپشتەوەیە، چونکە تاکە کەس نیە بتوانێت بگاتە ملیاردێر بەبێ پشتیوانی حزبو ئەشخاسەکانی).
ویشی (دوای فۆرشتنی بەرهەمە نەوتیەکان، سەدان کەس بەهۆی نەوتەوە بونەتە ملیۆنێرو ملیاردێر).
گروپی کۆمپانیای 77 یەکێکی ترە لەکۆمپانیا زەبەلاحەکانی عێراقو هەرێمی کوردستان، ئەم گروپە لەلایەن هێرش خۆشناو و نیهاد بارزانی برای سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەندارێتی دەکرێت. کە هاوکات نیهاد بارزانی خاوەندارێتی کۆمپانیای کۆرەک تلیکۆم-یش دەکات.
هێرش خۆشناو بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی 77 گومانی لەوە هەیە لەهەرێمدا 30 ملیاردێر هەبێت، (چونکە 30 ملیار درێرمان نیە، ئەگەر هەبێت ئەوە هی پارتیو لایەنەکاننو هی تاکە شەخس نین).
ناوبراو بڕوای خۆی نیشاندا بەوەی لەهەرێمی کوردستاندا تاکە کەسەکان کە سەرمایەداری گەورەبن نەگەشتونەتە 10 ملیاردێر.
ئاشکراکردنی ناوی ئەم کۆمپانیا زەبەلاحانەی کە سەرمایەی زەبەلەحیان پێکەوە ناوە لەکاتێکدا کە گومانێکی زۆر هەیە لەوەی لیستە ئاشکراکراوەکە ناوی هەموو دەوڵەمەندەکانی کوردستانی لەخۆگرتبێت، بەوپێیەی کەسانێکی زۆرهەن سەرمایەکانیان ئاشکرا نیە لای یەکێتی وەبەرهێنان.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی 77 بەهاوڵاتی وت (گروپی کۆمپانیاکانمان لەماوەی 10 ساڵی ڕابردودا بەبەهای یەک ملیارو 500 ملیۆن دۆلار کاریان کردوەو خاوەنی 250 ملیۆن دۆلار پارەی کاش دەبن). بەڵام گروپەکەیان بەملیاردێر نازانێت.
وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانیش جەختی لەوەکردەوە کە لەناو ملیاردێرەکانی هەرێمی کوردستاندا (کۆمپانیای حزبی وەکو گروپی کۆمپانیاکانی نۆکانی سەر بەیەکێتیو گروپی کۆمپانیاکانی زاگرۆسی سەر بەپارتی بونەتە خاوەنی زیاتر لەملیارێک دۆلار).
رۆژنامەی هاوڵاتی لیستێکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی دەستکەوتوە، کە تیایدا ناوی زیاتر لە 550 کۆمپانیای لەخۆگرتوە، کە سەرمایەکانیان لەملیۆنێک دۆلار زیاترەو بەکۆی گشتیان خاوەنی 28 ملیارو 278 ملیۆن دۆلارن.
بەپێی ئامارەکانی دەستەی وەبەرهێنان سەرمایەی پڕۆژەکانی کۆمپانیای ماس چەند ملیار دۆلارێکی تێپەڕاندوە، کە هەریەکە لەکارگەی ئاسنی ماس بەسەرمایەی یەک ملیارو 78 ملیۆن دۆلارو ویستگەی کارەبای غازی دهۆک بە سەرمایەی یەک ملیار دۆلار، ئەوە جگە لەویستگەکانی کارەبا لەهەولێرو سلێمانیو کۆمپانیای بەرهەمهێنانی سەمادی کیمیایی.
کۆمپانیای ماس لەلایەن ئەحمەد ئیسماعیل خاوەندارێتی دەکرێت، کە یەکێکە لەسەرمایەدارە گەورەکانی عێراقو هەرێمی کوردستان.
هەر بەپێی ئامارەکانی دەستەی وەبەرهێنان (کۆمپانیای کار کە لەلایەن شێخ باز خاوەندارێتی دەکرێت، سەرمایەی یەکێک لەپڕۆژەکانی کە ویستگەی بەرهەمهێنانی کارەبایە لەخۆرمەلە یەک ملیارو 207 ملیۆنو 299 دۆلارە(.
یاسین مەحمود دەڵێت (وەبەرهێنەر هەبوە لەماوەی یەک ساڵدا 50 ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە، لەهەندێک بواریشدا قۆرخکاری کراوە(.
وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەران وتی (بازرگانی جگەرە ئیحتکار کراوە، ملیۆن نێر هەیە وەکیلی یەک مارکەی جگەرەیە دەیان ملیۆن دۆلار قازانجی کردوە، تەنانەت لەناو ئەو دەوڵەمەندانەدا تێدایە بەناشەرعی پارەی دەستکەوتوە(، بەڵام ناوی هیچ کۆمپانیاو کەسێکی نەهێنا کە بەوشێوەیە دەوڵەمەندبون.
ئامارەکانی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم ئەوەش دەخەنەڕوو کە سەرمایەی پڕۆژەی ماسس سیتی کە لەلایەن کۆمپانیا ماسس ئەلعیراق خاوەندارێتی دەکرێت زیاتر لەدوو ملیارو 137 ملیۆن دۆلارە، هەروەها کۆمپانیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرمایەکەی تەنها لەهەردوو پڕۆژەی بازاڕی هاوچەرخی هەولێرو دریم سیتی یەک ملیارو 300 ملیۆن دۆلارە.
دارا جەلیل خەیات، سەرۆکی ژورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان یەکێکی ترە لەسەرمایەدارەکانی هەولێرو ڕەتیدەکاتەوە کە هیچ زانیاریەکی لەسەر ژمارەی ملیاردێرو ملیۆنێرەکانی کوردستان هەبێت.
جەلیل خەیات بەهاوڵاتی وت (هیچ دیراسەیەکی ورد نیە ئەو ژمارە زۆرەی دەوڵەمەندەکان هەبێت، ئەگەر بونیشی هەبێت ئاگادارنیم، چونکە هەموو ئەوانەی لەژورە بازرگانیەکانی کوردستان کار دەکەن نەگەشتونەتە ملیاردێرو زیاتر لەپێنج ملیۆن دۆلار).
ئەم وتانەی سەرۆکی ژورە بازرگانیەکانی هەرێم ئەوە دەسەلمێنێت کە ملیاردێرەکانی هەرێم نایانەوێت سەرمایەکانیان ئاشکرا ببێت، هەر بۆیەش لەژورە بازرگانیو پیشەسازیەکان تۆماری ناکەن.
وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەران جەخت لەوەدەکاتەوە (ئەگەر هەرێمی کوردستان وەک وڵاتانی ئەوروپی بوایە، سامانی هەموو دەوڵەمەندەکان ئاشکرا دەکران، بەڵام لەکوردستاندا بەقورسی دادەنێن).
وتیشی)رێکخراوەکان لەئەوروپاو ئەمەریکا ناوی دەوڵەمەندەکان بڵاودەکاتەوە لەجیهاندا، بەڵام لەکوردستاندا تەنها لەڕێگەی سەروەتو موڵکەکانیانەوە گەشتونەتە ئەو ئەنجامە(.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 14,899 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] دیارنەکری | کوردیی ناوەڕاست | رۆژنامەی هاوڵاتی
بابەتێن پەیوەستکری: 5
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 80%
80%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 04-06-2013 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ڤە: 30-11-2013 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 14,899 جار هاتیە دیتن
QR Code
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.131 KB 04-06-2013 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.062 چرکە!