جەنەڕاڵێکی سوپای تورک کە ئێستاکە وەکوو تۆمەتباری کەیسی کوشتنی (7) سەرباز لە ئەنجامی تەقینەوەی میندا دادگایی دەکرێت، لە قسەکانیدا لە دادگا ڕایگەیاند سوپای تورک لە ناوچەی چەلێی سەربە شاری جولەمێرگ نزیکەی (90) هەزار مینی داناوە .
لە ناوچەی چەلێی سەربە شاری جولەمێرگ لە ئەنجامی تەقینەوەی ژمارەیەک مینی سوپای تورک بە سەربازەکانیاندا و بەهۆیەوە کوژرانی (7) سەرباز، لە دادگای سەربازیدا دۆسیەیەک لە بەرانبەر بە فەرمانداری گشتی کرابووەوە .
لە دانیشتنەکەی پێشوودا داواکاری گشتی سەربازی داوای سەپاندنی (25) ساڵ و (6) مانگ زیندانی بۆ جەنەراڵێکی سوپای تورک بەناوی ( زەکی ئەس)ەوەو دەرکردنی لە سوپا کردبوو.
ئەو جەنەڕاڵە ڕایگەیاندووە تورکیا بە زاناییەوە پەیمانی ( ئۆتۆڤا) ناکات بە بابەتی پەروەردەی سەربازی و دەڵێت “کۆنترۆڵی مینەکان لە دەستی فەرمانداری جەندرمە، فەرمانداری هێزەکانی وشکانی و فەرمانداری گشتی سوپادایە، بەڵام بە ئەنقەست پشکنینیان بۆ نەکردووە”.
ئەس، ئاشکراشیکردووە سوپای تورکیا لە چەلێ نزیکەی (90) هەزار مینی داناوە و شوێنەکانیشی لەلایەن فەرماندارییەوە دەزانرێت. [1]
#05-03-2013#
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,476 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!